زیانەکانی ژێرخانی ئۆکرانیا ٧٠٠ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە

زیانەکانی ژێرخانی ئۆکرانیا ٧٠٠ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە

                              

 

دێنیس شمیگال، سەرۆکوەزیرانی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، بڕی زیانەکانی ژێرخانی وڵاتەکەی لەوەتەی ڕووسیا شەڕی دەستیپێکردووە، ٧٠٠ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.

لە دەستپێکردنەوەی یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ساڵ لە کیێڤ، شمیگال هەڵسەنگاندنی بۆ شەڕی ئێستای نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا کرد.

شمیگال ئاماژەی بەوەدا کە تێچووی زیانەکانی جەنگ بە ژێرخانی ئۆکرانیا بەراورد لەگەڵ هاویندا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.

شمیگال ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی ئەو ژماردنانەی لە مانگی حوزەیران ئەنجامدراون، ژێرخانی ئۆکرانیا بەهۆی جەنگەوە 350 ملیار دۆلار زیانیان بەرکەوتووە و گوتی: بە لەبەرچاوگرتنی هێرشەکانی بەم دواییانەی دەکرێتە سەر ژێرخانی ئابووریی ئۆکرانیا، ئەمڕۆ ئەم بڕە پارەیە 700 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.

هەروەها زیانەکانی شەڕی لەسەر ژینگە بە نزیکەی ٣٥.٣ ملیار دۆلار ڕاگەیاند.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top