(ڕۆڵی جیهانگیری له‌ گۆڕانی پێكهاته‌ی خێزان و ئه‌ركه‌كانی)

(ڕۆڵی جیهانگیری له‌ گۆڕانی پێكهاته‌ی خێزان و ئه‌ركه‌كانی)

له‌ تێزێكی دكتۆرا دا
رۆژی 15ی كانوونی یه‌كه‌می 2022 له‌ هۆڵی فه‌رهادی كۆلیژی ئاداب تێزی دكتۆرای قوتابی (پاكزاد نه‌ژاد عزیز ) به‌ ناونیشانی ( ڕۆڵی جیهانگیری له‌ گۆڕانی پێكهاته‌ی خێزان و ئه‌ركه‌كانی ) كه‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانییه‌ له‌ شاری هه‌ولێر له‌ كۆلیژی ئاداب ، به‌شی كۆمه‌ڵناسی تاوتوێ كرا .
لیژنه‌ی گفتوگۆ پێك هاتبوو له‌ :
• پڕۆفیسۆر د. ئارام ئیبراهیم حسێن – سه‌رۆكی لیژنه‌
• پ. یاریده‌ده‌ر د. نوری یاسین هه‌رزانی – ئه‌ندام
• پ . یاریده‌ده‌ر د. په‌یمان عه‌بدولقادر مه‌جید – ئه‌ندام
• پ. یاریده‌ده‌ر د. محه‌مه‌د سه‌عید حسێن – ئه‌ندام
• پ. یاریده‌ده‌ر د. شه‌هلا وه‌لی جه‌بار – ئه‌ندام
• پڕۆفیسۆر د. عه‌بدولحه‌مید عه‌لی سه‌عید به‌رزنجی – ئه‌ندام و سه‌رپه‌رشتیار
شایانی باسه‌ دوای چوار كاتژمێر له‌ گفتوگۆ و هه‌ڵسه‌نگاندن تێزه‌كه‌ به‌ پله‌ی
( زۆر باشه‌ی به‌رز) پله‌ی دكتۆرای له‌ بواری كۆمه‌ڵناسی دا پێ درا .
ده‌ستخۆشی له‌ هه‌وڵ و ماندووبوونی قوتابی " پاكزاد نه‌ژاد عه‌زیز" ده‌كه‌ین به‌ هیوای سه‌ركه‌وتنی به‌رده‌وام و خزمه‌تكردنی ره‌وتی خوێندنی باڵا و بواری كۆمه‌ڵناسی .. پیرۆزی بێت

Top