لە زانکۆی جیهان-هەولێر خولی بەروپێشبردن و هاوچەرخیەكانی كارامەیی ئەتەكێت بەڕێوەچوو

لە زانکۆی جیهان-هەولێر خولی بەروپێشبردن و هاوچەرخیەكانی كارامەیی ئەتەكێت بەڕێوەچوو


بە مەبەستى پەرەپێدانى تواناى ڕاهێنەران و مامۆستایان و ستافى گشت بەشەکانی سەنتەری جیهان بۆ ڕاهێنانی پیشەیی و سەنتەری ڕۆشنبیری زانکۆی جیهان، خولێکی بەروپێش بردن و هاوچەرخكردنی كارامەییەكانی ئەتەكێت بەڕێوەچوو.

ئەو خولە، بۆ ماوەى (5) ڕۆژ بەردەوام بوو، وانەکان لە لایەن ڕاهێنەری ئاست نێودەوڵەتی د.خالید خۆشناو بەستانداری نێودەوڵەتی گوترانەوە.

ئەم خولەش بە پشتگیری ماددی بەڕێز (د.نەوزاد باجگر) سەرۆکی ئەمینداری زانکۆی جیهان و بەهەوڵ و هیمەتی ئەندازیار (بورهان سابیر) سەرۆكی دەزگای ڕۆشنیری زانکۆكانی جیهان کرایەوە.

لەم خولەدا بەشداربووان بەشێوەیەکى تیۆرى و پراکتیکى ئاشنای بنەما زانستیەکانی بەڕێوەبردن و هاوچەرخكردنی كارامەییەكانی ئەتەكێت وڕەفتارو بەڕێوەبردن وگەیاندن و سەركردایەتی بوون.

خولەکە لە لایەن زانكۆی جیهان سەرپەرشتی کرا، کە تیایدا زیاتر لە (20) کەس بەشداریان کرد لە ڕێکەوتى (29/12/2022)، بڕوانامەی تۆمارکراو لە لایەن زانکۆی جیهان پێشکەش بە بەشداربووان کرا.
کارزان کانەبی

Top