لە ژاپۆن بەهۆی بەفرێکی زۆرەوە ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا

لە ژاپۆن بەهۆی بەفرێکی زۆرەوە ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا

 

 

 

بەفربارینێکی زۆر لە ژاپۆن بووە هۆی گیانلەدەستدانی ١٣ کەس و برینداربوونی زیاتر لە ٨٠ کەسی دیکە.

دوابەدوای بارینی بەفرێکی زۆر لە باکووری ژاپۆن و ناوچەکانی دیکەی ئەم وڵاتە، بەلایەنی کەم ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٨٠ کەسی دیکەش برینداربوون.

بە گوتەی دەسەڵاتداران، بارینی بەفر لە سەروبەندی سەری ساڵدا بووەتە هۆی پچڕانی کارەبای زیاتر لە 10 هەزار بەشداربووی ژاپۆنی.

بەپێی هۆشداریی دەزگای کەشناسی ژاپۆن، زریانی بەفر و شەپۆلی بەرز لە باکوور و بەدرێژایی کەناراوەکانی دەریای ژاپۆن لەوانەیە ببێتە هۆی بارینی بەفر بە قوڵایی 60 سانتیمەتر.

ڕێکخراوی ئاگرکوژێنەوە و کارەساتە سروشتییەکانی ژاپۆن ڕایگەیاند، تا ئەم کاتژمێرە زیاتر لە ٣٠ کەس بە سەختی برینداربوون و زیاتر لە ٥٠ کەسی دیکەش بەهۆی برینداربوونی ڕووکەشەوە سەردانی نەخۆشخانەیان كردووە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top