بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە خانەی بەساڵاچووان ٢٠ کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە خانەی بەساڵاچووان ٢٠ کەس گیانیان لەدەستدا

 

 

 

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە خانەی بەساڵاچووانی تایبەت لە ناوچەی سیبیریا لە ڕووسیا ٢٠ کەس گیانیان لەدەستدا.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی "تاس"، بە گێڕانەوەی بەرپرسانی وەزارەتی فریاکەوتنی ڕووسیا، ئاگرێك لە باڵەخانەی دوو نهۆمی خانەی بەساڵاچووانی تایبەت لە پارێزگای کێمێرۆڤۆی ناوچەی سیبیریا کەوتەوە.

بەڵگە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ٢٠ کەس لە ئاگرەكەدا گیانیان لەدەستداوە.

 ئاگرەکە بەتەواوی کۆنتڕۆڵکراوە و لێکۆڵینەوەش بۆ ڕوونکردنه وه ی هۆکاری ئاگرەکە دەستیپێکردووە.

نهۆمی دووه می ئه م خانەی بەساڵاچووان که به ته واوی وێران بووە، به نایاسایی دروست کراوه .

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top