یونیسێف: لە حەوت مانگی ڕابردوودا ١٥ منداڵی یەمەنی بەهۆی نەخۆشی گیانیان لەدەستداوە

یونیسێف: لە حەوت مانگی ڕابردوودا ١٥ منداڵی یەمەنی بەهۆی نەخۆشی گیانیان لەدەستداوە

 

 

سندووقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: کە لە ماوەی حەوت مانگی ڕابردوودا ١٥ منداڵ لە یەمەن بەهۆی نەخۆشی سورێژە گیانیان لەدەستداوە.

سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان "یونیسێف" بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک ڕایگەیاند: لە ماوەی حەوت مانگی کۆتایی ئەمساڵدا زیاتر لە ١٤٠٠ منداڵ لە یەمەن تووشی نەخۆشی سورێژە بوون، ١٥یان لە عەدەن و ٦ پارێزگای دیکەی ئەم وڵاتە گیانیان لەدەستداوە.

بەوپێیەش کوتان دژی ئەم نەخۆشییە دەستی پێکردووە و ڕێکخراوی یونیسێف لەو بارەوە هاوکاری حکومەتی یەمەن دەکات.

قەیرانی مرۆیی لە یەمەن.

بەپێی داتاکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، کەرتی تەندروستی لە یەمەن تەنیا دەتوانێت 13%ی پێداویستییە تەندروستییەکان دابین بکات.

کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، کە لە سەدا ٧٣ی دانیشتوانی یەمەن (نزیکەی ٢٣.٤ ملیۆن کەس) بە هۆی شەڕی ناوخۆوە پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی هەیە و ٤.٣ ملیۆن کەس ئاوارە بوون.

لە ململانێکانی ساڵانی ڕابردوودا لەم وڵاتەدا، ٣٧٧ هەزار کەس کە ١٣ هەزار کەسی مەدەنییان تێدایە ، گیانیان لەدەستداوە و ئەم ململانێیانە بووەتە  قەیرانێکی گەورەی مرۆیی.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top