نێچيرڤان بارزانى يادى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى ئافره‌تانى كوردستان پيرۆز ده‌كات

نێچيرڤان بارزانى يادى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى ئافره‌تانى كوردستان پيرۆز ده‌كات


لە (٧٠)هەمین ساڵیادی دامەزراندنيدا، به‌ گه‌رمى پيرۆزبايى له‌ یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان و سەرجەم ئافرەتانی کوردستان دەکەم، هيواى سه‌ركه‌وتن و پێشکەوتنی به‌رده‌واميان بۆ ده‌خوازم.

یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان خاوەن مێژوویەکی پڕشنگدار و ڕۆڵێکی کاریگەره‌ له‌ خەباتی نیشتمانيدا و یەکێك لە پێشەنگانی خەباتی مەدەنی و ڕێکخراوەیى و هەمیشە ناوەندێکی ديارى پێگەیاندنی تێکۆشەران بووه‌ لە ئافرەتانی قوربانیدەر و سەرکردە لە بوارى مەدەنی و سیاسی و پەروەردەیی و فەرهەنگيى كوردستاندا.

دامه‌زراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان به‌رله‌ (٧٠) ساڵ، زاده‌ى هەبوونی بیری یەکسانیخوازییە لە ڕوانگە و بیروباوەڕی بارزانیی نه‌مر و پارتی دیموکراتی کوردستاندا، هه‌روه‌ها بەڵگەی بڕوابەخۆبوون و زیندوویەتیی ئافرەتانی کوردستانە لە بینینی ڕۆڵی بەرپرسیارانەیان لە مێژووی گەلەکەماندا.

ئافرەتانی کوردستان سەلماندوویانە کە لە سەرجەم بوارەکاندا خاوەن بەهرە و توانا و لێهاتوون، ده‌بێ پشتیوانیی زیاتر لە ڕۆڵ و بەشداریی کارايان بکرێت و دەرفەتی زیاتریان پێ بدرێت بۆ خزمەتکردنی زیاتری کۆمەڵگاکەمان.

هەر بەم بۆنەیەوە، پشتیوانیی تەواومان بۆ يه‌كێتيى ئافره‌تانى كوردستان دووپات دەکەينەوە لە خەباتی ڕێکخراوەیی و مەدەنیيان بۆ داکۆکیکردن لە ماف و خواستەکانی ئافرەتان و بەهێزکردنی بنەماکانی کولتووری یەکسانی لەپێناو کۆمەڵگایەکی پێشکەوتووی سەردەمیانەدا.

بەرز و پیرۆز بێت ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان.
سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدانی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان و سەرجەم شەهیدانی کوردستان.

نێچیرڤان بارزانی
جێگری يه‌كه‌مى سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
١١/١٢/٢٠٢٢

Top