سۆماڵ: 15 ئەندامی ئەلشەباب کوژران

سۆماڵ: 15 ئەندامی ئەلشەباب کوژران

 

 

 

 

سوپای سۆماڵ کوژرانی ١٥ ئەندامی گروپی تیرۆریستی ئەلشەبابی لە ناوەندی ئەو وڵاتە ڕاگەیاند.

دەنگی سوپای سۆماڵ و ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئەو وڵاتە (سونا) بڵاویکردەوە، لە تێکهەڵچوونێکی نێوان هێزەکانی حکومەت و ئەلشەباب لە شاری مۆگادیشۆ و ناوچەکانی ناوەڕاستی ئەو وڵاتە ١٥ ئەندامی ئەو گرووپە کوژراون.

بەوپێیەشەوە یه کێک له فه ڕمانده مه یدانییه کانی ئه م گرووپه له نێو کوژراوه کاندا ده بینرێت.

پێویستە ئاماژە بەوە بكرێت، گروپی تیرۆریستی ئەلشەباب کە بەشێک لە گوند و شارۆچکەکانی باشووری سۆماڵی کۆنترۆڵ کردووە، چەندین جار هێزە ئەمنییەکان و خەڵکی سڤیل لە مۆگادیشۆ و شارە گەورەکان بە بۆردومان دەکاتە ئامانج.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

Top