بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٧ پلە لە ئەندەنوسیا ڕوویدا
ڕووپێوی جیۆلۆجی ئەمریکا ڕایگەیاند، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.7 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە دورگەی جاڤای ئەندەنوسیا ڕوویدا.
ئەم بوومەلەرزەیە لە قوڵایی ١٨ کیلۆمەتر و ١٠٥ کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی دەڤەری بانجار ڕوویداوە.
دوای ئەم بوومەلەرزەیە هیچ هۆشدارییەک لەبارەی ئەگەری ڕوودانی تسونامی نەخراوەتە ڕوو.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە ٢١ی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا بە دووری ١٨ کیلۆمەتر لە شاری سیرانجنگ لە ویلایەتی جاڤای ڕۆژئاوای ئەندەنوسیا، بوومەلەرزەیەک ڕوویدا و بەهۆیەوە لانیکەم ٣٣٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٦٠٠ کەسیش برینداربوون.
گوڵان: سەردار خەلیل