کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی شەڕکەری میگ-٣١ لە ڕووسیا
فڕۆکەیەکی جەنگی میگ-٣١ لە کاتی گەشتێکی مەشق و ڕاهێناندا لە ناوچەی پریمۆرسکی لە ڕووسیا کەوتە خوارەوە.
بنکەی زانیاری ناوچەی سەربازی ڕۆژهەڵاتی ڕووسیا ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی جەنگی میگ ٣١ لە کاتی گەشتێکی مەشق و ڕاهێناندا لە ناوچەیەکی دارستانی نزیک گوندی ئەلێکسیڤکا لە هەرێمی پریمۆرسکی کەوتە خوارەوە.
تیمی فڕۆکەوانی توانیان بە سەلامەتی دەربچن و بەڵگە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هیچ زیانێکی گیانی لەم ڕووداوەدا نەبووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو فڕۆکە شەڕکەرەی ناوبراو بەبێ تەقەمەنی فڕیوە و پێدەچێت کەموکوڕییەکی تەکنیکی بووبێتە هۆی کەوتنەخوارەوەی.
گوڵان: سەردار خەلیل