قەتەر بۆ ماوەی ١٥ ساڵی داهاتوو غاز بۆ ئەڵمانیا دابین دەکات

قەتەر بۆ ماوەی ١٥ ساڵی داهاتوو غاز بۆ ئەڵمانیا دابین دەکات

 

قەتەر ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر گرێبەستێکی درێژخایەنی دابینکردنی غاز لەگەڵ ئەڵمانیا.

سەعد شەریدا ئەلکەعبی، وەزیری وزەی قەتەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای وزەی قەتەر ڕایگەیاندووە: بەم گرێبەستە قەتەر بەنیازە "یارمەتی هەوڵەکانی پاڵپشتیکردنی ئاسایشی وزە لە ئەڵمانیا و ئەوروپا بدات".

کەعبی ئاماژەی بەوەشکرد، هاوبەشی کۆمپانیای قەتەر ئینێرجی و کۆمپانیای کۆنۆکۆ فیلیپسی ئەمریکی، غازی پڕۆژە مەیدانییەکانی باکووری ڕۆژهەڵات و باشووری قەتەریان گواستۆتەوە بۆ تێرمیناڵی LNG "برونسبۆتل" کە لە باکووری ئەڵمانیا پەرەی پێدەدرێت، لە ساڵی 2026ەوە و بۆ ساڵی داهاتووش 15 ساڵ، غازی ئەڵمانی دابین دەکات بۆ ناوچەکانی دیكەی ئەوروپاش.

وەزیری وزەی قەتەر ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ناردنی دوو ملیۆن تۆن غازی سروشتیی شل لە ساڵێکدا بۆ ئەڵمانیا بۆ ماوەی لانیکەم 15 ساڵ. ئەمەش لە کاتێکدایە کە گەورەترین ئابووری ئەوروپا لە دوای هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا تێدەکۆشێت بۆ دابینکردنی سەرچاوەی جێگرەوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top