داواكردنەوەی منداڵ

داواكردنەوەی منداڵ

پیاوێك داوایەكی لەسەر ژنەكەی تۆماركردووە و داوای كردووە بڕیار بدرێت بە وەرگرتنەی مناڵەكەی، لەبەر ئەوەی ژنەكەی شووی كردووەتەوە بە پیاوێكی دیكە، دادگای باری كەسێتی بڕیاری داوە بە رەتكردنەوەی داوای داواكار، پاشان پیاوەكە بە بڕیاری دادگای ناوبراو ڕازی نابێت و لە ڕێگەی پارێزەرەكەیەوە تانە لە بڕیارەكە دەدات، دادگای تەمییز بڕیار دەدات بە پەسەندكردنی بڕیاری دادگای باری كەسێتی، لەبەر ئەوەی بڕیاری دادگاكە ڕاستە و موافقی شەرع و یاسایە، دادگـــای باری كەسێتی بڕیاری داوە بە ڕەتكردنەوەی داواكە چونكە هاوسەرگیریكردنەوەی ژن بە پیاوێكی دیكە، نابێتە هۆكار بۆ وەرگرتنەوەی مناڵ «اسقاط حضانة» دادگا تەواوی تەحقیقاتی خۆی كردووە و ئافرەتەكە مەرجەكانی دایەنیی تێدایە و پارێزگاریی لێ كردووە، وەرگرتنی بەڵێننامە لە هاوسەری نوێ سەبارەت بە رعایەتكردنی منداڵ تەنیا لە حالەتێكدا دەبێت كە باوكی مناڵ كۆچی دوای كردبێت.

 

Top