چاکسازی کاروانێکی بەردەوام
لەگەل ئەوەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەدۆخێكی جیاواز دەستی بەكاركرد، سەرەڕای بوونی گەندەلی، رەوشێکی سەختی ئابوریش لەئارا دابوو بۆیەش بارودۆخەکە پێویستی دەکرد كابینەی نۆیەم بەشێک بێت لەچارەسەركردنی كێشەكان، لەم ڕوانگەیەوە بوو، به پشتبهستن به كارنامه و ستراتیژییەتی بەرێز مەسرور بارزانی کە لەپەرلەمانی کوردستان خستیەڕوو، یاسای چاکسازی پەسندکرا، بۆ ڕوبهڕوبونەوەی گهندهڵی و ئهنجامدانی چاكسازی، چونکەلەھەرێمی کوردستان گەندەڵی بوونی ھەیە،بەلام بەبەراوردلەگەل ناوچەکانی عێراق زۆرکەمترە،
بۆیەش حكومهت توانی ههنگاوی جددی بنێت له بنبڕکردنی گەندەڵی، ھەرچەندە دەستپێکردنی بەرنامەی چاکسازی هاوکات بووە لەگەڵ سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنا، بەڵام لەگەل ئەمەشدا ھەنگاوی گرنگ و پێویست لەزۆربەی سێكتەرەكان ھاوێژراون بۆ ئەمەش چەندین بڕیاری گرنگ دەرکراون، کە ھەر بڕیارێکیش پەیوەستە بە رێکخستنەوەی سێکتەرێکەوە و لە ھەر بڕیارێکیشدا رێژەیەکی زۆر گەندەڵی چارەسەر دەکرێت و کۆمەڵێک خەڵکی شایستە سوودمەند دەبن و ئەوانەشی شایستە نەبوون لە رابردوو دا زەرەرمەند دەبن.
چاکسازی چونکە پرۆسەیە، بە ڕێوشوێنی خۆیدا دەروات و ھێواش ھێواش ئامانجی خۆی دەپێکێت، ئەمەش واپێویستی دەکات لایەنەكان بەتایبەت پێکھێنەرە سەرەکییەکانی کابینەی نۆیەم پشتگیری ھەنگاوەكانی چاکسازی بكەن، کەخودی كابینەکە لەسەر بنەمای ھاوپەیمانی چەند لایەنێك پێك ھاتووە كە لایەنەكانیش لەرێگای نوێنەرەكانیان ئاگاداری ھەنگاوەکانی چاکسازین، سەرەنجام بەھۆی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، ئاستی گەندەڵی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە،بەلام کۆتایی نەھاتووە، بەمەش وەلامی ھەموو ئەوانە درایەوە کە دەیانگوت چاکسازی ناکرێت و لە توانای حکومەتدا نییە، ھەرچەندە ئەنجامدانی چاکسازی ئەرکێکی قورس و زەحمەتە بەلام ڕژدبوونی خودی سەرۆکی حکومەت لەسەر جێبەجێكردنی كارنامەكەی فاکتەری سەرەکی بوو بۆ جێبەجێکردنی یاساکە، سەرنجام کابینەی نۆیەم توانی سهركهوتوو بیت و رێژەیەکی زۆرلەداھاتی گشتی گەڕاوەتەوەبۆخەزێنەی گشتی وبەئاستێکی باش بوارەکان رێکخراونەتەوە،ودۆخی ئابووری ههرێمی كوردستانیش باشتر بکرێت.
لەم چوارچێوەیە داگرنگەھەڵوەستەلەھەمبەرچەندخالێکدابکەن...
یەکەم: یاسایی چاكسازی چەترێكە بۆ كۆكردنەوەی دادپەروەری كۆمەڵاتی کە جیاوازی لە نێوان هیچ پلە و پۆستێك ناكات، چونکە ئامانج لە یاساکە ھێنانەدی و بەرجەستەکردنی دادپەروەرییە، وە رێگریکردنە لە بەھەدەردانی بوودجەی گشتی، بۆیەش گرنگە هەمووان پابەندی یاسای چاكسازی بین و ھەولی سەرخستنی بدەین.
دووەم: كابینەی نۆیەم لە ئاست بەڵێن و متمانەی خەڵكی كوردستان دابووە، کە بەلێنی خۆی بردە سەر و چاکسازی ئەنجام دا و بەردەوامیشە لەسەری، بەمەش ئەو راستیە دەرکەوت، کابینەی نۆیەم بەرامبەر خەڵك و پەرلەمان شەفاف و راستگۆیە و لەئاست بەلێنەکانی دابووە...
سێیەم: چاكسازی لەسەرجەم كەرتەكان دەستی پێكردووە، كە یەكێك بوو لە كارنامە گرنگەكانی كابینەی نۆیەم، لەگەل ئەوەی ھەنگاوی گەورە نراون، بەڵام ھێشتا هیتریش ماون.
چوارەم: حكومەتداری تەنھا مووچە نیە بەلكو پێوستی بە خهرجیی تریشی ھەیە، له رووی دابینكردنی خزمهتگوزاریی فهرمانگهكانی حكومەت، پێداویستیی نەخۆشخانەکان، فڕۆكهخانهكان، پاككردنهوهی شار و شارۆچكهكان و كڕینی كارهبا و ... هیتریش، ئەمەش وادەکات گهر داهاتیش زیادی كردبێت، خهرجییهكانیش زیادیان كردووه.
پێنجەم :كابینهی نۆیهم له ماوهی دەستبەکاربوونی دا ڕووبهڕوی چهندین قهیران بووهوه، بۆ ڕووبهڕوو بوونهوهی ئهو دۆخه نهخوازراوه له جیاتی ئهوهی پهنا بۆ قهرزكردن ببردرێت کە سهرهنجام بارگرانییهكی زۆر دروست دەبوو لەسەر هاونیشتیمانیان چونکە رۆژێك دێت کە دەبێت قەرزەکە بدرێتەوە، خۆشبەختانە بە بەردەوام بوون و پێداگیری لەسەر چاكسازی بەبێ قەرز کردن توانرا دۆخەکە تێ بپەڕێنرێت بەمەش دواڕۆژێكی گهش لهبهردهم خهڵكی كوردستان واڵا دەبێت کە له داهاتووی خۆمان دڵنیا دەبین.
شەشەم: جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی ھێشتا پێویستی بە کاتی زیاتر ھەیە تا ھەموو یاساکە جێبەجێ دەکرێت، چونکە یاساکە گشتگیرە پێویستی بە کاتی زیاتر ھەیە. ھەرچەندە لەماوەی رابردوودا حکوومەت ھەنگاوی زۆری ناوە، لەشایستەبوون، خەرجکردنی مووچە و دەرماڵە، بەخشین، ئیمتیازاتەکان، نەهێشتنی سوودمەند بوونی ناشایستە، ڕێگریکردن لە بەهەدەردانی بوودجەی گشتی، و بەدامەزراوەیی کردن و یەکخستنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی، بەڕێوەبەرایەتی، فەرمانگە و یەکە جیاجیاکانی خانەنشینی لە بوارەکانی شارستانی، سەربازی و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە چوارچێوەی یەک بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری، و ڕێکخستنەوەی خانەنشینی خاوەن وەزیفە پلە باڵاکان و پلە تایبەتەکان لەسەر بنەمای تەمەن و ساڵانی خزمەت و بڕوانامە، لەگەل ئەنجامدانی بایۆمەتری و كردنەوەی ھەژماری بانكی بۆ مووچەخۆران، کە سەرەنجام دەرکەوت ٢٢ ھەزار دوو مووچە ھەبووە و ڕاگیراوە.
دۆسیەی فەرمانبەران پێداچوونەوەی بۆ کراوە، خانەنشینیی پلە باڵاکان جێبەجێ کراوە کە مانگانە نزیکەی ٣ ملیار دینار دەگەڕێتەوە خەزێنەی حکومەت و لە بواری کەسوکاری شەھیدان کاری باش کراوە و هەروەها خانەنشینی پێشمەرگە و یەکخستنی یەکەی ٧٠ و ٨٠ و یەکەی پاسەوانی.
حەفتەم : دەبێت بابەتی چەواشەكاری وموزایەدەی سیاسی ویاری كردن بە هەست و سۆز و قوتی خەلكی كوردستان لە بابەتی چاكسازی دوور بخرێتەوە كە ستراتیژی كابینەی نۆیەم بریتیە لە دابینكردنی مووچە و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان و باشتركردنی رەوشی ئابووریی لەپێناو چاكتركردنی باری ژیانی هاووڵاتییان بۆیەش ھیچ پێویست بەموزایەدەی سیاسی ناکات ...
ھەشتەم : گرنگە لە داھاتوو کار بکرێت بۆ پەسهندكردنی بودجەلەپەرلەمانی کوردستان ، کەبۆچەندین سال دەچێت بەھۆی دۆخی دارایی نەتوانداروەپرۆژەی بودجەئامادەبکرێت ،بەتایبەت گەر بۆ یەكەمین جار بەپشت بەستن بە توانا داراییەكانی ھەرێمی كوردستان. بوودجەئامادە بكرێت، لەگەل ئەوەی دهرفهتێكی زۆر باش دەبێت بۆ بووژانهوهی ههرێمی كوردستان، پەرەدانی زیاتر بە شەفافییەت كە بەشێكی گرنگی کارنامەی كابینەی نۆیەمە. بەمەش ھاوولاتیان دەزانن داھات و خەرجی لەھەرێمی كوردستان ، ئەمەش راستەوخۆ كاریگەری دەبێت لەسەر بەھێزكردنی متمانەی نێوان حكومەت وھاوولاتی ...
نۆیەم : ناردنی راپۆرتی بە دواداچوونی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی ژمارە٢ی سالی ٢٠٢٠ بۆچەندین جار لەلایەن حکومەتەوە بۆ پەرلەمانی کوردستان، جددیەتی حکومەت نیشان دەدات بۆ ئەنجامدانی چاکسازی...
ئەندامی لیژنەی دەسپاکی لەپەرلەمانی کوردستان