سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ڕاوێژكارى ئاسايشى نيشتمانى دۆخى ئه‌منيى وڵات تاوتوێ ده‌كه‌ن
![سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ڕاوێژكارى ئاسايشى نيشتمانى دۆخى ئه‌منيى وڵات تاوتوێ ده‌كه‌ن](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20221127134049_original_39.jpg )
پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2022.11.27 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز قاسم ئه‌لئه‌عره‌جى ڕاوێژكارى ئاسايشى نيشتمانيى عێراق، ده‌رباره‌ى دۆخى ئه‌منى و سياسيى وڵات، بيروڕايان ئاڵوگۆڕ كرد.
هه‌ردوولا به‌رده‌واميى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق و هه‌رێمى كوردستانيان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ خسته به‌ر باس و جه‌ختيان له گرتنه‌به‌رى گفتوگۆ و ڕێكاره ديپلۆماسييهكان و تێگه‌يشتنى هاوبه‌ش كرده‌وه بۆ پاراستنى سه‌قامگيرى و سهروهريى عێراق.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان حكوومه‌تى فيدراڵى و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆرستان و كۆنترۆڵكردنى سنوور.