سەرۆکی تایوان دەستی لەکارکێشایەوە

سەرۆکی تایوان دەستی لەکارکێشایەوە

 

 

سەرۆکی تایوان دوای شكست هێنانی لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان دەستی لە سەرۆکایەتیی پارتی فەرمانڕەوای دوورگەکە کێشایەوە.

بە گوتەی ماڵپەڕی کۆماری ئینتل ریپابلیک ، "تسای ئینگ وێن"ئێوارەی ئەمڕۆ (شەممە) نامەی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش کردووە.

دوای پێشکەش کردنی نامەی دەستلەکارکێشانەوەی، خاتوو تسای ئینگ وێن گوتی: دەبێ هەموو بەرپرسیارێتی (لە بەرامبەر ئەم شکستە) لە ئەستۆ بگرم، لە بەرامبەر ئەنجامێکی وەک ئەمدا، زۆر بوار هەیە کە پێویستە بە قووڵی لێیان بکۆڵرێتەوە.

دەنگدەرانی تایوان لە چەندین کێبڕکێی گەورەدا لە سەرانسەری دوورگەکەدا پارتێکی ئۆپۆزسیۆنی "ناسیۆنالیستی"یان هەڵبژارد.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top