نیگەرانی و هەستی خراپ جوانیت وێران دەكەن

نیگەرانی و هەستی خراپ جوانیت وێران دەكەن

جوانیت كاریگەر دەبێت بە چەندین هۆكاری دەروونی و جەستەیی، گرنگیدان بە جەستە و جوانیت رێگەی هەنگاوەكانی گەیشتنت بە لووتكەی جوانی كورت دەكاتەوە، بەڵام بوونی دەروونێكی پڕ لە نیگەرانی و بێزاری خراپتر جوانیت وێران دەكات، بەمەش هەنگاوەكانت بۆ جوانییەكی بێ هاوتا بێ ئاكام دەبن، لە سەردەمی ئێستادا زۆربەی خەڵك بە نیگەرانی و دڵەڕاوكێوە ژیان بەسەر دەبەن، تۆی خانم نابێ لەم هەستە دەروونییە خراپەدا بژیت، بەڵكو رێگەی خۆشبەختی و خۆشی بدۆزەوە و خۆت فەرامۆش مەكە، چونكە نیگەرانيی جوانیت دەكوژێت، بۆیە تا دەتوانیت خۆت لە بیرۆكەی خراپ و هەستی رەشبینی بپارێزە، هەرچەندە كارەكە زەحمەتە، بەڵام هەوڵدان بۆ پارێزگاری لە جوانی و جەستە و تەندرووستیت لە سەرووی نیگەرانی و هەستە خراپەكانە، هەر شتێك لە ژیانتدا روویدا بە سانایی وەری بگرە، ئەگەر زانیت رێژەی بێزاری و دەروونە خراپەكەت گەیشتووەتە ئاستێك كە كۆنترۆڵ ناكرێت، پەنا بۆ هاوڕێیەكی نزیكت ببە، كە نهێنیی ژیانت دەزانێت و بەیەكەوە چارەسەری كێشەكان بكەن، ئەگەر بەم چەشنەش چارەسەرت نەدۆزیەوە، دەتوانیت سەردانی دكتۆر یان دەروونناسێك بكەیت، گرنگ ئەوەیە جوانیت بپارێزە، خەوی باش بكە، گرنگی بە جەستەت بدە تا هەمیشە گەشاوە و نازدار بیت.

Top