كوشتنی زانایانی یۆنانی

كوشتنی زانایانی یۆنانی

چەندین زانای ناوداری جیهان لەژێر دەستی داگیركاراندا یان بە پیلان كوژراون، وەك پرۆتاگۆراس: كە یەكێكە لە بەناوبانگترین فەیلەسوفەكانی یۆنانی و سەركردەی سۆفیستەكان، سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا و كتێبەكانی سووتێندران، ئەمەش وای لێ كرد لە ئەسینای پایتەخت هەڵبێت بۆ ئەوەی سزای لەسێدارەدان بەسەریدا جێبەجێ نەكرێت، بەڵام لەكاتی هەڵاتندا خنكا.

سوكرات: بەناوبانگترینی فەیلەسووفەكانی یۆنانیان، سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە، هەروەها سزاكە جێبەجێ كراوە.

ئەرستۆ: كە یەكێك لە قەشەكانی ئەسین تۆمەتباری كرد بە بێباوەڕی، بۆیە پێش ئەوەی چارەنووسی سوكرات بگاتە دەستی، لێی هەڵات، پاشان ئەو وتە بەناوبانگەكەی گوت: «نامەوێت (ئەتینا )گەمژەییەكی دیكە لە دژی فەلسەفە ئەنجام بدات، وەك چۆن سوكراتی لە سێدارە دا.

ئەفلاتون: فەیلەسوف و خوێندكاری سوكرات، كە چارەنووسی ئەوە بوو لە بازاڕەكانی كۆیلەفرۆشیدا بفرۆشرێت.

فیساگۆرس: فەیلەسوف و بیركار، كە خاوەنی تیۆرێكە بەناوی خۆیەوە، تیۆری فیساگۆرس، بەڵام كوژراوە و لە تەنیشت كێڵگەیەكی فاسۆلیا بە مردوویی دۆزراوەتەوە.

ئەركیمیدس یان ئەركیمیدس: بیركار و فەلەكناس و فیزیازان بوو، لە ساڵی 212 پێش زایین ڕۆمەكان ئەو شارەیان داگیر كرد كە تێیدا دەژیا، دوای ئەوەی زانییان زانایە، كوشتیان.

 

 

Top