بەهۆی بوومەلەرزە ٤٦ کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی بوومەلەرزە ٤٦ کەس گیانیان لەدەستدا

 

 

 

  1. بومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.6 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە جاوەی ڕۆژئاوای ئەندەنوسیا ڕوویدا، بەم هۆیەشەوە ٤٦ کەس گیانیان لەدەستدا.

لە ئەنجامی بوومەلەرزەیەکدا کە ١٨ کیلۆمەتر لە شاری سیرانجنگ لە ویلایەتی جاوەی ڕۆژئاوای ئەندەنوسیا دوورە، ٤٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧٠٠ کەسیش برینداربوون.

بەپێی ڕاپۆرتی جیۆلۆجی ئەمریکا، ئەم بوومەلەرزەیە لە قووڵایی ١٠ کیلۆمەتر ڕوویداوە.

بەم پێیەش ئەم بوومەلەرزەیە لە جاکارتای پایتەختی ئەندەنوسیاش هەستی پێکراوە.

هەروەها ئاگادارکردنەوەیەکی تسۆنامی لە دوای بومەلەرزەکە دەرکرا.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

Top