لە ئەنجامی پێكدادانی پاسێك لەگەڵ ئۆتۆمبێلێك 11كەس گیانیان لەدەستدا و 27 كەس بریندار بوون
لە میسر لەسەر ڕێگای ڕأس غەریب- غوردەقە، پاسێك و ئۆتۆمبێلێك پێكیاندادا و بەم هۆیەشەوە 11كەس گیانیان لەدەستدا و 27كەسی دیكەش بریندار بوون.
هەروەها دە ئۆتۆمبێلی فریاكەوتن " ئامبولانس " ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەكە كراون بۆ گواستنەوەی بریندارەكان.
تیمەكانی فریاكەوتن دەست بەجێ بریندارەكانیان بەمەبەستی چارەسەر كردن گەیاندووەتە نەخۆشخانەی ڕأس غەریب.
گوڵان: سەردار خەلیل