ڕووسیا بووە پێنجەم گەورەترین هاوبەشی بازرگانی هیندستان
ڕووسیا وەک پێنجەم گەورەترین هاوبەشی بازرگانی هیندستان دەستنیشانکرا.
بەپێی ڕاپۆرتی "کاتی هیندستان" پەیوەندی بازرگانی نێوان ڕووسیا و هیندستان لەگەڵ زیادبوونی مامەڵەی نەوت لە نێوان هەردوو وڵات لە دوای شەڕی ئۆکرانیا و ڕووسیا زیادی کردووە.
ڕووسیا کە لە کۆتایی ساڵی دارایی ٢٠٢١دا ٢٥هەمین هاوبەشی بازرگانی هیندستان بوو، لە ماوەی مانگی نیسان تا ئەیلولی ئەمساڵدا بۆ پلەی پێنجەم بەرزبووەوە.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی بازرگانی هیندستان لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا هەناردەی ئەو وڵاتە بۆ ڕووسیا بە ڕێژەی 19% کەمیکردووە و گەیشتووەتە یەک ملیار و 300 ملیۆن دۆلار.
هەروەها هاوردەی هیندستان لە ماوەی مانگی نیسان-ئەیلوولی ئەمساڵدا 5 هێندە زیادی کردووە و گەیشتووەتە 21.3 ملیار دۆلار.
لەو ماوەیەدا هەناردەی نەوتی ڕووسیا بۆ هیندستان 8.3 هێندە زیادی کردووە و گەیشتووەتە نزیکەی 18 ملیار دۆلار.
ئەمریکا و چین وەک گەورەترین هاوبەشی بازرگانی هیندستان لە پلەی یەکەمدا دانراون.
گوڵان: سەردار خەلیل