بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێک 5 كەس گیانیان لەدەستدا
چالاکوانانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چەند ڤیدیۆیەكیان بڵاوکردۆتەوە کە تیایدا کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی سەر بە وەزارەتی ئاسایشی مەکسیک دەرکەوتووە.
میدیا ناوخۆییەکان ڕایانگەیاندووە کە "سانچز مندوزا"، وەزیری ئاسایشی مەکسیک، لەگەڵ 4 کەسی دیکە کە دوو فڕۆکەوانیش لەنێویانداهەن، قوربانیی ئەم ڕووداوەن.
هەروەها لێکۆڵینەوە لەبارەی هۆکاری کەوتنەخوارەوەی ئەم هەلیکۆپتەرە دەستیپێکردووە.
گوڵان: سەردار خەلیل