هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر کەشتییەکی نەوت هەڵگر لە کەناراوەکانی عومان

هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر کەشتییەکی نەوت هەڵگر لە کەناراوەکانی عومان

 

 

بەرپرسێکی ئاگادارلەم هێرشە ڕاگەیاند: كە کەشتییەکی نەوتهەڵگر لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمب هەڵگر لە کەناراوەکانی عومان كرایە ئامانج.

ئەم بەرپرسە بەرگرییە کە بنکەکەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە گوتی: ئەم هێرشە شەوی سێشەممە لە کەناراوەکانی عومان ڕوویدا، ئەو بەرپرسە بە مەرجی ئەوەی ناوی ئاشکرا نەکرێت قسەی کردووە.

ئۆپەراسیۆنی بازرگانی دەریایی بەریتانیا کە ڕێکخراوێکی سەربازی بەریتانیایە و سەرپەرشتی کەشتیوانی لە ناوچەکە دەکات، گوتی: "ئاگاداری یەک ڕووداوین و لە ئێستادا لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت".

ئەم کەشتییە لەلایەن کۆمپانیایەکەوە بەڕێوەدەبرێت کە خاوەنەکەی ملیاردێرێکی ئیسرائیلییە لەژێر ئاڵای وڵاتی ئەفریقا لیبێریا. ناوی ئەم کەشتییە پاسیفیک زیرکۆنە.  

بەپێی بەدواداچوونی کەشتیوانی مارین ترافیک، دوایین جار کەشتیی زیرکۆن بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە کەناراوەکانی لیوای عومان بینراوە. پاشنیوەڕۆی دووشەممە لە شاری سوهار-ی عومان بەڕێکەوت و بڕیاربوو بەرەو بەندەری بوینس ئایرێسی ئەرجەنتین بچێت. بەپێی زانیارییەکان ئاو نەچووەتە ناو ئەم کەشتییە و تیمەکەی سەلامەتن.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top