بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٤ پلە نیپاڵی هەژاند

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٤ پلە نیپاڵی هەژاند

 

 

سەنتەری نیشتمانی بومەلەرزەزانی هیندستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند ، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.4 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە باکووری نیپاڵی ڕوویداوە.

ئەم بوومەلەرزەیە ناوچەی باجهانگی هەژاند کە ٤٤٠ کیلۆمەترلە باکووری کاتماندۆ پایتەختی ئەم وڵاتەوە دوورە.

ئەم بوومەلەرزەیە لە قووڵایی ١٠ کیلۆمەتر لە ڕووی زەویەوە ڕوویداوە و تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێک لەبارەی ئەگەری لەدەستدانی ژیان یان زیانێکی ماددی بڵاونەکراوەتەوە.

هەروەها ڕۆژی چوارشەممە لە باکووری نیپاڵ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٦ پلە بە پێوەری ڕێختەر ڕوویدا و شەش کەس گیانیان لەدەستدا.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top