هاوڕێيەتیی نێوان كچ و پشیلەیەك

هاوڕێيەتیی نێوان كچ و پشیلەیەك

 هاوڕێتی و نزیكبوونەوەی نێوان مرۆڤ و گیانداران سنووردارە، كە جار جار وەك دیاردە دەردەكەون، كە گیاندارێكی ترسناك یان خۆماڵی لەگەڵ كەسێكدا رۆژانەی ژیانیان بەیەكەوە بەسەر دەبەن، وەك ئەو كچە ژیكەڵەیە كە ئەوەندەی لەگەڵ پشیلەكەی یاری دەكات، هێندە لەگەڵ دایك و باوكی نییە، ئەو كچە ناوی (كاترین)ە و تەمەنی (4) ساڵە، پشیلەیەك بەر لە لەدایكبوونی ئەو كچە لەلایەن دایكی ئەو منداڵەوە پەروەردە و بەخێوكراوە، پشیلەكە بە (لیلۆ) بانگ دەكرێت و تەمەنی (6) ساڵە، هاوڕێیەتی نێوان ئەو كچ و پشیلەیە، وای كردووە كە سەرنجی فوتۆگرافەرەكانیش رابكێشێت، ئەوەتا ناودارترین فۆتۆگرافەری شاری سانت بترسبۆرگی رووسی (ئەندی پرۆگ) وێنەی ئەو كچە و پشیلەی بڵاو كردووەتەوە.

Top