ڕووسیا: زیاتر لە 30 هەزار سەربازمان لە خرسۆن کشاندەوە

ڕووسیا: زیاتر لە 30 هەزار سەربازمان لە خرسۆن کشاندەوە


 

 

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا کشانەوەی زیاتر لە ٣٠ هەزار سەربازی ئەم وڵاتەی لە خرسۆن ڕاگەیاند.

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، زیاتر لە 30 هەزار سەرباز بە نزیکەی 5 هەزار چەک و ئۆتۆمبێلی سەربازیی تەکنیکی لە خرسۆنەوە کشاونەتەوە بۆ كەناری چەپی ڕووباری دنیپرۆ.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لەئەنجامی بەڕێوەبردنێکی کاریگەر و کردەوەی هەماهەنگدا، هیچ کام لە کەرەستە سەربازییەکان و چەکەکان لە کەناری ڕاستی ڕووباری دنیپرۆ نەماون، زیاتر لە 30 هەزار سەربازی ڕووسیا و نزیکەی 5 هەزار چەک و ئۆتۆمبێلی تەکنیکی سەربازی و موڵکی دیکە ... گواسترانەوە بۆ کەناری چەپی ڕووباری دنیپرۆ لە لای خرسۆن.

پێویستە بگوترێ، ئێوارەی دوێنێ، وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا کشانەوەی هێڵی بەرگری وڵاتەکەی لە شاری خرسۆن بۆ لای چەپی ڕووباری دنیپرۆ ڕاگەیاند.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top