بەهۆی تەقینەوەی مین دوو هاووڵاتیی مەدەنی گیانیان لەدەستدا

بەهۆی تەقینەوەی مین دوو هاووڵاتیی مەدەنی گیانیان لەدەستدا

 

 

 

ناوەندی چاودێریی پاککردنەوەی مین لە یەمەن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەی مینێک کە لە کاتی تێپەڕی ماتۆڕسکیلێک لە پارێزگای ئەلجەوف کە دەکەوێتە باکووری ئەم وڵاتە، ٢ هاووڵاتیی مەدەنی گیانیان لەدەستدا.

لە لایەکی دیکەوە، بە هۆی چەند تەقینەوە لە پارێزگاکانی دیكە، ٥ هاووڵاتیی مەدەنی بریندار بوون کە دوويان منداڵن.

 بە گوتەی دەسەڵاتدارانی یەمەن، حوسییەکان بە چاندنی مین لە دەوروبەری خانوو و زەوییە کشتوکاڵییەکان ڕێگری لە پێشڕەوی هێزەکانی حکومەت دەکەن.

حوسییەکانی یەمەن کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن، لە مانگی ئەیلولی ساڵی 2014ەوە دەستیان بەسەر سەنعای پایتەخت و هەندێک ناوچەدا گرتووە.

هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی سعودیە لە مانگی ئازاری ساڵی 2015ەوە بە پاڵپشتی حکومەتی یەمەن ئۆپەراسیۆنیان لە دژی حوسییەکان دەستپێکردووە

هەروەها بەلایەنی كەم ٣٧٧ هەزار کەس لە ململانێکانی ساڵانی ڕابردوو لەم وڵاتەدا گیانیان لەدەستداوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top