سکرتێرى گشتیى YNDK پیرۆزبایى لە بەڕێز مەسرور بارزانى دەکات

سکرتێرى گشتیى YNDK پیرۆزبایى لە بەڕێز مەسرور بارزانى دەکات

میدیا - هەولێر:
غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK ، لە پەیامێکیدا بۆ بەڕێز مەسرور بارزانی جێگرى سەرۆکى پارتى دیموکراتى كوردستان، بەبۆنەی سەرکەوتنى کۆنگرەى (14)ى پارتی دیموكراتی كوردستان و هەڵبژاردنى بەڕێزیان بۆ جێگرى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان ، وێڕاى پیرۆزبایى و هیواى تەمەن درێژى و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازێت، ئەمەش دەقى پەیامەکەیە :

برای بەڕێزمان جەنابی کاک مەسرور بارزانی جێگرى سەرۆکى پارتى دیموکراتى كوردستان

سڵاوێكی برایانەی گەرم ...
بەناوی خۆمان و ئەندامانى مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، بەبۆنەی سەرکەوتنى کۆنگرەى (14)ى پارتی دیموكراتی كوردستان و هەڵبژاردنى جەنابتان بۆ جێگرى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان، جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابتان دەكەین و هیوای تەمەن درێژى و بەردەوامی و پێشڤەچوون و سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.
بێگومان هەڵبژاردنى جەنابتان بۆ جێگرى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان گوڕو تینێکى زیاتر بە کارو خەباتى پارتى دیمنوکراتى کوردستان دەبەخشێت، تواناو لێهاتوویى جەنابتان لەم قۆناغەى خەباتى گەلى کوردستاندا دەبێتە فاکتەرێکى گرنگ بۆ پاراستن و پێشڤەبردنى ئەزموونى باشوورى کوردستان.
هیوای تەمەن درێژى و تەندروستییەکى باش بۆ جەنابتان و پێشڤەچون و سەرکەوتنى زیاتر بۆ پارتى دیموکراتى کوردستان دەخوازین و، جەختدەكەینەوە سەر پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی هاوخەباتى و برایانەی نێوانمان لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان و گەیشتنمان بە مافە رەواكانمان ... لەگەڵ رێزو خۆشەویستى دووبارەماندا .
هەر بژین و سەركەوتووبن بۆ كوردو كوردستان.

براى دڵسۆزتان
غەفوور مەخموورى
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
6 / 11 / 2022

Top