کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێک بووە هۆی گیانلەدەستدانی ٧ کەس

کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێک بووە هۆی گیانلەدەستدانی ٧ کەس

 

 

لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێک لە پارێزگای فوجای لە ئیتاڵیا ٧ کەس گیانیان لەدەستدا.

لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی جۆری "A109" لە نزیک کمونی ئاپریچنا لە پارێزگای فوجای ئیتاڵیا، 7 کەس گیانیان لەدەستدا.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئیتاڵیا، هیچ کام لە سەرنشینانی ئەم هێلیکۆپتەرە لە ڕووداوەکە ڕزگاریان نەبووە.

چوارلە سەرنشینانی ئەوهێلیکۆپتەرە ئاماژەپێکراوە ئەندامی خێزانێکی اسلوونی بوون کە بەنیازبوون بۆ پشوو بەسەربردن بۆ ناوچەی پولیا گەشت بکەن.

ئەم هێلیکۆپتەرە ٢ کارمەندی هەبووە و سەرنشینێکی دیكەش پزیشکێکی ئیتاڵی بوو.

ئاژانسی ئاسایشی ئاسمانیی نەتەوەیی ئیتاڵیا لێکۆڵینەوەی لە هۆكاری ڕووداوەکە دەستپێکردووە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top