سەرۆك بارزانی بە سەرۆكی پارتی هەڵبژێردرا و نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی بە جێگر هەڵبژێردران
لە كۆنگرەی چواردەمینی پارتی دیموكراتی كوردستان سەرۆك بارزانی بە سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی بە جێگری سەرۆكی پارتی هەڵبژێردران.
لەمبارەیەوە كرمانج عەبدوڵا، ئەندامی كۆنگرەی پارتی ئاشكرای كرد، لە كۆنگرەدا سەرۆك بارزانی پێشنیازی كردووە، نێچیرڤان بارزانی بە جێگری یەكەم و مەسرور بارزانی بە جێگری دووەمی پارتی هەڵبژێردرێن.
هاوكات ئەوەشی بۆ كەناڵی (كوردستان24) دووپات كردۆتەوە كە لە كۆنگرەدا سەرۆك بارزانی بە سەرۆك و نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانیش بە جێگری سەرۆكی پارتی هەڵبژێردراون.
بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، كۆنگرەی چواردەمینی پارتی بە بەشداریی نزیكەی هەزار ئەندام لە شاری دهۆك دەستی پێكرد و چاوەڕوان دەكرێت تا ڕۆژی شەممە بخایەنێت