سەربازانی ئیسرائیل لە کەناراوەکانی غەززە تەقە لە ماسیگرە فەلەستینییەکان دەکەن

سەربازانی ئیسرائیل لە کەناراوەکانی غەززە تەقە لە ماسیگرە فەلەستینییەکان دەکەن

 

 

بە پێی هەواڵی فەرمیی فەلەستینی "وەفا"، هێزەکانی دەریایی ئیسرائیل لە ناوچەی کەناراوەکانی "ئەلواحە" و "ئەلسودانیە" تەقەیان لە ژمارەیەک بەلەمی ماسیگرە فەلەستینییەکان کردووە.

لەم ڕاپۆرتەدا باسی وردەکاری زیاتری نەکردووە و دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل هیچ لێدوانێکیان لەسەر ئەم بابەتە نەداوە.

سەرەڕای ئەوەی کە بەپێی ڕێککەوتنی ئۆسلۆ، ماسیگرەکانی فەلەستینی دەتوانن تا ٢٠ میل لە کەناراوەکانی غەززە ماسی بگرن، بەڵام حکومەتی ئیسرائیل ڕێگری لە غەززییەکان دەکات کە لە دەریادا کار بکەن.

بەوتەی بەرپرسانی فەلەستینی، سەربازانی ئیسرائیل هەموو ڕۆژێک بە بیانووی "بەزاندنی سنووری تەلئەبیب کە ٦ میل دەریاییە" تەقە لە ماسیگرە فەلەستینییەکان دەکەن یان دەستگیریان دەکەن.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top