لە چلەیدا ..   زولف و ئەگریجەی ژینا ئەمینی تەخت و تاراجی تارانی هێناوەتە هەژان

لە چلەیدا ..    زولف و ئەگریجەی ژینا ئەمینی  تەخت و تاراجی تارانی هێناوەتە هەژان

 

دوای  شەهیدکردنی کچە کوردی سەقزی ژینا ئەمینی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لەشاری تاران، بە پاساوی سەرپێچی لە سەرپۆشیندا وبە پێوەروسیستەمی  ئاخوندەکان خزانی یا لاچوونی چەند سانتیمەترێکە لە سەرپۆشەکەی بەسەر قژو و زولفی دا و بەدیارکەوتنی زولف وئەگریجەیەتی بە پێوەری خیلافی موعتاد..!!  

ئەمرۆکە لە نێو چلەی ئەوڕووداوە دا دەژین ، ئەم وتارەمان شینگێڕی نییە بو ژینای کچە قارەمانەی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی گڕگرتووی  کوردستان، بەڵکو بینین وخوێندنەوەیەکی ژیرانە و راستەقینەیی رووداوەکەیە .

لەکاتێکدا دەسەڵاتدارانی ئێران وکۆماری ئیسلامی باش ئاگاداری کەلتورومێژووی کوردستان و گەلی کوردن و لە هیچ سەردەمانێکدا ئافرەتی کورد بەمانای پاراستنی

دابونەریت وپیرۆزییەکانی ئاین نا( موحەجەبەی لادەر وتێکدەر..! ) نەبوون وەک هەندێ کەس ولایەن بانگەشەی ئەوە دەکەن، بەڵکو نموونە و وێنەی جوانی کۆمەڵگا بوون وشەرمیشیان لە فرێدانی سەرپۆشی نەکردووە، بەڵکو بەحەزویستەوە تێکۆشاون بۆ هێنادەی وەرگرتنی زانست وفێربوون وپێشکەوتنەکانی سەردەم وئازادییەکانی تاک وکۆمەڵگای کوردی.. لەو پێناوەشدا هەنگاوی هێمن و ئاوریشمی ناوە و دوور لە دەنگ و دۆر و پرۆپاگەندەیی  فابریقەچیەتی فابریقەکان .

 ئەم ڕووداوە کە لەوساوە تا ئێستا  تەخت وتاراجی تارانی هەژاندووە وسیستەم و  دەسەڵاتدارانی کۆماریان هەراسانکردووە ، چۆن لەسەرەتا دا ویستیان ڕووداوەکە لەسەررێجکە و راستەرێی روودانی دا بەلارێدابب لەروانگەی میدیای سیاسی    بۆخوڵ کردنە چاوانی وەرگرو جەماوەری ناوەوەو دەرەوەی ئێرانی پێ فیرودەن . هەروا دەسەلاتدارانی تاران نەیانتوانی وبۆیان  نەچووە سەر، تا سەر لەبەری روودانی  رووداوەکە وهێرش ولێدان وسووکایەتی پێکردن بەکچێکی سفیلی بێ کەسی کوردی سەقزی نا بەلەد ونا شارەزا بە شاری تاران بە بیانوی حیجاب  لە بەرچاوی برایەکەی وخەڵک وجەماوەری نزیک وێستگەی شەقامی دووسایدی  شەهید حەقانی وراپێچکردنی بە شێوەیەکی دڕندانە بۆ گرتوخانەی قۆزەڕا لە شەقامی قۆزەڕای تاران تا گواستەوەی بە پەلەی بۆ نەخۆشخانە لە بەرکاریگەری لێدان لەسەری و خوێن بەربوون لە مێشک و جڵەتەی  مێشک و دڵی  .. چۆن چۆنی ئەم رووداوە درێژ خایەنە   بەهەڵە وهەڵچوون هەڵەشەیی پۆلیس وهێزە ئەمنییەکان و رووداوی سوتفە و رێکەوت ..!!  لەقەڵەمی بدەن .

ئەو پرس و ڕووداوە لە ساتی روودانیەوە بۆتە رەمزو سیمبوڵی ئازادی و دژی  چەوسانەوەی گەلانی ئێران ولەوانیشەوە گەلی کورد وکوردستانیانی رۆژهەلات ئێستا  بابەت و رووداوی ژینا ئەمینی رۆژەڤی سیاسییە وتەواوی  شەقامی نارازی و ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی لە شارەکانی ئێران بە زانکۆوناوەندەکانی خوێندن تەنیووە

بۆیە پێویستە دەسەڵاتدارانی تاران و حکوومەتی ئێران لەو راستییە دڵنیابنەوە کە چیتر چەوسانەوەی گەلان و نەتەوەکانی ئێران ، لەوانیشەوە چەوسانەوە و زوڵم و ستەمی لە گەلی کورد و سەرکوتکردنی داخوازی گەلان و میللەتان بۆ ئازادی و سەربەخۆیی  بۆ ناچێتە سەر وهەروا چیتر ناتوانێ هەژموونی خۆششی بسەپێنێتە سەر وڵاتانی دراوسێ و دەوروبەری .

لە ماوەی ئەو چل ڕۆژە دا تاران هەر لە رۆژی  19-9-2022 لە مانگرتنی گشتییەوە  و پێشتریش لە روودانی کارەساتی لێدان وئەشکەنجەدانی  ژینا ئەمینی لە رۆژی 16-10-2022 و شەهید بوونیەوە تا هێرشی چڕوپڕی بۆسەر هەرێمی کوردستان لە 28-9-2022 تا ئەمرۆ زەنگی ئاگادارکردنەوە بۆ تاران لە کۆشکی

سپی ئەمریکاوە ، لە بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکانەوەلێدراوە تەواوی دونیای ئازادیخوازان  لە رۆژهەڵات و رۆژئاواوە لە  هەر حەفت کیشوەری دنیاوە ، تا کوچەو کۆڵان و خەیابانی  شارە کوردستانییەکانی رۆژهەڵاتەوە ، بە زانکۆو ناوەندەکانی خوێندن و هونەرو رۆشنبیری و شەقام و خیابان و دوکاندارانی تاران وشارەکانی سەرتاپای ئێرانەوە لە گەڵ ژینا ئەمینی و پرسی ئازادی وسەربەخۆیی

هاودەنگ و هاوسۆزنن .

ئێستا ژینا ئەمینی بە زوڵف و ئەگریجەی تەخت و تاراجی تارانی هێناوەتە هەژان و وەک کچە کوردێکی نەشمیلی سەقزی ناوو ناوبانگیشی جیهانی تەنی  وچۆن خۆی بۆتە ئەستێرەیەکی درەوشاوەی دونیایێ ، ئاواش پرس ودۆزی نەتەوەیی کورد و نەتەوەکانی ئێران و لەوانیشەوە پێپەری پرس و دۆزی نەتەوە و گەلی ژێردەستەکەی کوردستانی رۆژهەڵات – کوردستانی ئێرانی هێناوەتەوو  سەر مێزی ناوەندەکانی سیاسیی ورێکخراوەکانی مافی مرۆڤ وڵاتانی بریاربەدەست.

وا بە هۆی  زولف و ئەگریجەی ژینا ئەمینی کچە کوردی شۆخ و شەنگی سەقزی  لە نێو هۆڵ وکەریدۆرو ژوورەکانی نەتەوەیەکگرتووەکانیش  رۆژانە گفتوگۆ و پەیڤین  و لێدوانی  گەرم لە بارەی ئێران و کوردو چەوسانەوەی گەلان دەدرێ.

هەولێر 29-10-2022

Top