به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه به‌رپرسیاریه‌تێكى ویژدانییه
گه‌وره فه‌یله‌سوفی چینی(منسیوس)ده‌لێ" سه‌ركرده ئه‌و كه‌سه‌یه وا له كه‌سانى تر ده‌كات متمانه‌ى پێ بكه‌ن، به‌ڵام سه‌ركرده‌ى نایاب ئه‌و كه‌سه وا له كه‌سانى تر ده‌كات متمانه به خۆیان بكه‌ن".
به‌رێوه‌به‌رى قوتابخانه كه كه‌سی یه‌كه‌مى قوتابخانه‌یه و به دڵى چاڵاك و مێشكی ئاماده‌كراو ناوزه‌د ده‌كرێ و نموونه‌ى به‌رزی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و قوتابیانه و كه‌سی به‌رپرسیاره له پێشكه‌وتن و په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌پێدانى ڕۆلى ئه‌داى مامۆستایان، له هه‌مان كاتیش‌دا به دیهێنه‌ری ئامانجه‌كانى په‌روه‌رده و فێركردنه له قوتابخانه‌دا، به سه‌ركرده‌ى په‌روه‌رده‌یی هه‌ره گرنگ سه‌یر ده‌كرێ له كۆى پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن، هه‌میشه ده‌لێن قوتابخانه خاڵى هه‌ره پێشه‌وه‌ى پرۆسه‌كه‌یه، بێگومان به‌رێوه‌به‌ر سه‌ركرده‌ى ڕاسته‌وخۆی قوتابخانه‌یه كه‌واته له هه‌مووشێ به‌رێوه‌به‌ر به‌رپرسیاری یه‌كه‌مه له قوتابخانه‌دا هه‌ر ئه‌وه‌شه په‌روه‌رده‌كاران ده‌لێن " به‌رێوه‌به‌رێكى باشم بده‌رێ، قوتابخانه‌یه‌كى باشت ده‌ده‌مێ" كه‌واته به‌رێوه‌به‌ر چۆن بێ قوتابخانه وا ده‌بێ، بۆیه پێویسته هه‌موو سیفات و ئادكارو كردار و گوفتاری باش و په‌روه‌رده‌یی و ئه‌رێنى له كه‌سایه‌تى به‌رێوه‌به‌ردا بوونى هه‌بێ ببێته كه‌سێكى په‌روه‌رده‌یی ڕاسته‌قینه له قوتابخانه‌دا و هه‌رده‌م پێشه‌نگێكی باش بێت و پێگه‌یشتوو بێت له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه، كه‌سایه‌تیه‌كی جێگیری په‌روه‌رده‌یی هه‌بێت و هه‌ست به ته‌واوى به‌رپرسیاریه‌تیه‌كانى بكات و ئه‌وپه‌رى دڵسۆز بێت له كاره‌كانى و دادپه‌روه‌ر بێ له ئیداره‌دانى قوتابخانه‌كه و ڕاستگۆ و له سه‌رخۆ و هێمن بێ و رێزی كات بگرێ و خاوه‌ن ڕه‌وشتی به‌رزی په‌روه‌رده‌یی بێ و كه‌سایه‌تیه‌كی كاریگه‌رى په‌روه‌رده‌یی هه‌بێ و خه‌می قوتابی و مامۆستا و قوتابخانه‌كه‌ى بێ و خۆنه‌ویست و خۆشه‌ویست بێ، جگه له‌وانه‌ش پێویسته خاوه‌ن باكگراوه‌ندێكى ڕۆشنبیری گشتی و په‌روه‌رده‌یی بێ كه هه‌موو ئه‌وانه كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆیان هه‌یه له به‌ره‌وپێشبردنى قوتابخانه و پرۆسه‌ى په‌روه‌رده له قوتابخانه‌دا، له پێش هه‌موو ئه‌وانه‌شدا پێویسته هه‌میشه جێگاى متمانه بێ و مامۆستا و فه‌رمانبه‌ران و قوتابیان متمانه‌ى ته‌واوی پێ بكه‌ن، به‌ڵكو له‌وه‌ش گرنگتر ببێته به‌دیهێنه‌ری وته‌كه‌ى مسنیوس واته سه‌ركرده‌یه‌كى نایاب بێت ئه‌ویش بتوانێ وا له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و قوتابیان بكات متمانه‌یان به خۆیان هه‌بێت، چونكه هه‌بوونى متمانه و به‌خشینی و دروست كردنى متمانه به‌ردی بناغه‌ی به‌ده‌ست هێنان و ده‌سته‌به‌ركردنى هه‌موو ئه‌نجامێكى باش و نایابه، بۆیه هه‌ر كاتێ له هه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك ئه‌و جۆره به‌رێوه‌به‌رانه بونیان هه‌بوو بێ شك قوتابخانه‌كه به‌رهه‌می پێویست و داواكراوی ده‌بێ به پێچه‌وانه‌شه‌وه گه‌ر به‌رێوه‌به‌رى قوتابخانه‌كه هه‌ڵگری ئه‌و سیفات و ئادكاره په‌روه‌رده‌ییانه نه‌بوو ئه‌وا قوتابخانه‌یه‌كى بێ به‌رهه‌م و مه‌لول و كز و دابڕاو ده‌بێت كه له ئه‌نجامدا هه‌موومان زه‌ره‌ر مه‌ند ده‌بین، له به‌ر ئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى په‌روه‌رده پرۆسه‌یه‌كى گشتگیره و به‌رپرسیاریه‌تى و خاوه‌نداریه‌تى بۆ هه‌موو كۆمه‌ڵگه ده‌گه‌رێته‌وه و زیان و مه‌ترسی كه‌مته‌رخه‌می و پشتگوێ خستن له پاشه‌ڕۆژدا زۆر له سه‌رمان ده‌كه‌وێته‌وه و وه‌كو چالێكى گه‌وره جێده‌هێلێ له گۆڕه‌پانى كۆمه‌ڵگه كه كاریگه‌ری ئه‌رێنى زۆر له دواى خۆی جێ ده‌هێلێ، بۆیه گرنگه به‌وپه‌ری بایه‌خه‌وه گرنگی زۆر به به‌رێوه‌به‌رى قوتابخانه‌كان بدرێ و چاودێری و به‌دواداچوونى گشتی هه‌بێ له سه‌ر چۆنیه‌تى كاری به‌رێوه‌به‌ركان له‌لایه‌ن په‌روه‌رده و كه‌س و كاری قوتابیان و دام و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان و كۆمه‌ڵگه به گشتی، چونكه هه‌موو سه‌ركه‌وتنێكى قوتابخانه له سه‌ركه‌وتنى به‌رێوه‌به‌ردایه، وه هه‌موو سه‌ركه‌وتنێكی كۆمه‌ڵگه‌ش له سه‌ركه‌وتنى قوتابخانه‌دایه به گشتی، به بۆچوونى من هه‌موو پۆستێك به‌خشین و ئیمتیازات بێ به‌رێوه‌به‌رى قوتابخانه به‌خشین و ئیمتیازات نییه، به‌ڵكو به‌رپرسیاریه‌تیه‌كى سه‌خته وبه‌رپرسیاریه‌تیه‌كی ویژدانى و دوور مه‌ودایه و به‌ده‌ستهێنانى به‌رهه‌م و ئه‌نجامه‌كه‌شى درێژه ده‌كێشێ.
به‌رێوه‌به‌رى گشتى/ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده
ماسته‌ر له كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی