سنووری نێوان ڕواندا و بوروندی دوای چەندین ساڵ کرایەوە

سنووری نێوان ڕواندا و بوروندی دوای چەندین ساڵ کرایەوە

 

 

حکومەتی بوروندی ڕایگەیاند: كە دوای ساڵانێک سنوری خۆی لەگەڵ ڕواندا کردەوە.

وەزارەتی ناوخۆی بوروندی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: كە دوای ساڵانێک سنوورەکانی لەگەڵ ڕواندا کردۆتەوە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە ئێستا سنوورەکانی بوروندی لەگەڵ هەموو وڵاتانی دراوسێدا کراوەیە.

شایانی باسە دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٥دا کودەتاچیەکانی بوروندی پەنایان بۆ ڕواندا برد، گرژیی دیپلۆماسی نێوان هەردوو وڵات بەرزبووەوە و کاتێک حکومەتی ڕواندا رەتیکردەوە ئەو کەسانەی کە تۆمەتبارن بە کودەتاکە رادەستی بوروندی بکات، سنوورەکانی ئەو دوو وڵاتە داخران.

بوروندی ڕایگەیاندبوو، کە ڕواندا پشتیوانی لە کودەتاکە دەکات و هەرئەمەش بووە هۆی ئەوەی تا ئێستا قەیرانی دیپلۆماسی لێ بکەوێتەووە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top