فڕۆکەیەکی جەنگی ڕووسیا کەوتە خوارەوە

فڕۆکەیەکی جەنگی ڕووسیا کەوتە خوارەوە

 

 

دوای کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگی "سو-٣٠"ی ڕووسی لە ناوچەی سیبیریای ئەم وڵاتە، ٢ فڕۆکەوان گیانیان لەدەستدا.

ایگور کوبزف ، پارێزگاری ئیرکوتسک لە ڕۆژهەڵاتی ڕووسیا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، فڕۆکەیەکی جەنگی سو-٣٠ی ئەم وڵاتە لە شاری ئیرکوتسک کەوتووەتە خوارەوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: كە ئه‌م فڕۆكه‌ شه‌ڕكه‌ره‌ له‌ گه‌شتێكی مه‌شق و راهێناندا بووه‌ و له‌سه‌ر خانوویه‌كی دوو نهۆمی كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌، له‌ ئه‌نجامدا 2 فڕۆكه‌وان گیانیان له‌ده‌ستدا.

لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوە کرد کە هیچ زیانێکی گیانی لە نێو خەڵکدا نەبووە و لەو شوێنەش ئاگر کەوتۆتەوە.

Top