کیێڤ: لە پرۆسەی ئاڵوگۆڕی زیندانیان لەگەڵ ڕووسیا ١٠٨ ژنی ئۆکراینی ئازاد کران

کیێڤ: لە پرۆسەی ئاڵوگۆڕی زیندانیان لەگەڵ ڕووسیا ١٠٨ ژنی ئۆکراینی ئازاد کران

 

 

بەرپرسی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئۆکرانیا ڕایگەیاند: کە 108 ژن کە زۆربەیان سەربازن لە کاتی پرۆسەی ئاڵوگۆڕکردنی بەندکراوان لەگەڵ ڕووسیادا ئازادکراون.

ئاندری یەرماک، سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئۆکرانیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی سۆشیال میدیا پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە "یەکێک لە گەورەترین قۆناغەکانی پڕۆسەی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان لەگەڵ ڕووسیا بە ئەنجام گەیشتووە " و ڕایگەیاند، کە ١٠٨ ژنی ئۆکراینی کە زۆربەیان سەربازن، لەم پرۆسەیەدا ئازاد کراون.

وێڕای بەرزنرخاندنی ئەو فاکتەرانەی کە وایکرد ئەم ڕووداوە ڕووبدات، گوتی کە ئەم ژنانە دوای تەواوکردنی خولی پزیشکی و چاکسازی بە باوەشی منداڵ و کەسوکاریان  شاد دەبنەوە، گوتیشی ئێمە بە هەموو توانامان هەوڵ دەدەین خەڵک دەگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان بۆ وڵاتی ئۆکرانیا.

بە وتەی ناوبراو 37 لەو ژنانە جەنگاوەری کارگەی "ئازۆتسال"ن و 12 کەسیان خەڵکی مەدەنین.

لەم بارەیەوە وەزارەتی بەرگری ڕووسیاش ڕایگەیاند، لەم پرۆسەیەدا ١١٠ هاووڵاتی ڕووسی ئازاد کراون کە ٧٢ کەسیان دەریاوانن.

لەسەر بنەمای ئەمەش هاووڵاتییانی ڕووسی لە رێگەی فڕۆکەکانی وەزارەتی ناوبراوەوە دەگوازرێنەوە بۆ مۆسکۆ.

هەروەها ئەم دامەزراوەیە ڕایگەیاند، کە ئەم کەسانە بە زنجیرەیەک ڕێكاری خزمەتگوزاری پزیشکی و دەروونیشدا تێپەڕیون.

لە ئاڵوگۆڕی دیلەکانی نێوان هەردوو وڵاتدا لە 11ی ئەم مانگەدا، 32 سەربازی ئۆکراینی ئازاد و تەرمی 62 سەربازی دیکە کە لەم شەڕەدا گیانیان لەدەستداوە ڕادەستی کیێڤ کران.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top