ژمارەی قوربانیانی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی شەڕکەر لە ڕووسیا گەیشتە ١٣ کەس

ژمارەی قوربانیانی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی شەڕکەر لە ڕووسیا گەیشتە ١٣ کەس

 

 

وەزارەتی تەندروستی ڕووسیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ژمارەی كوژراوانی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگی سی خۆی-٣٤ لە شاری ییسم گەیشتووەتە ١٣ کەس.

لەم بەیاننامەیەدا ئاماژە بە تەواوبوونی ئۆپەراسیۆنی لابردنی پاشماوە لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی ئەم شەڕڤانە ڕوونکرایەوە کە لە ئەنجامی ئەم ڕووداوەدا بە گشتی ١٣ کەس گیانیان لەدەستداوە کە ٣ منداڵیان تێدایە و ١٩ کەسی دیکەش برینداربوون. تیمی پزیشکی بۆ شوێنی ڕووداوەكە نێردران و بریندارەکان چارەسەر كراون.

ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا فەرمانی بە پارێزگاری کراسنۆدار و وەزیرانی تەندروستی و کاروباری فریاگوزاریی ئەم وڵاتەی کردووە، بچنە شوێنی رووداوەکە و پشتیوانیی پێویست پێشکەش بکەن.

دوێنێ وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، کە فڕۆکەیەکی جەنگی سی خۆی-٣٤ لە ناوچەیەکی نیشتەجێبوونی شاری ییسم لەم وڵاتە کەوتووەتە خوارەوە.

ئەم فڕۆكە جەنگییە دوای ئەوەی لە فڕۆكەخانەوە بەرزبووەوە بۆ گەشتێكی مەشقكردن بەهۆی هەڵەی تەكنیكی لە بزوێنەرەكەیدا كەوتە خوارەوە. ئەم ڕووداوە لە ناوچەی سەربازیی باشووری ڕووسیا ڕوویدا و لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی ئەم شەڕڤانە ئاگر کەوتەوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top