لە پاریس بە هەزاران کەس خۆپیشاندانیان ئەنجامدا
دوێنێ یەکشەممە هەزاران کەس لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە گرانی نرخەکان و "بێهەڵوێستی حکومەت لەبارەی گۆڕانی کەشوهەوا".
پۆلیس ژمارەی خۆپیشاندەرەکانی بە 30 هەزاركەس داناوە، بەڵام ڕێکخەران ئەم ژمارەیە بە 140 هەزار کەس مەزەندە دەکەن.
ئەم ڕێپێوانە لەسەر بانگهێشتی "هاوپەیمانی نوێی ژینگەناسی و کۆمەڵایەتی گەل" بەڕێوەچوو کە لە گرووپە چەپەکان پێکهاتووە.
یەکێتیە بازرگانییە گرنگەکانی فەرەنسا داوای بەشداریکردنیان لەم ڕێپێوانەدا نەکردووە بۆ پاراستنی سەربەخۆیی خۆیان.
بەشداربووانی خۆپیشاندانەكە داوای زیادكردنی مووچە و جێگیر هێشتنەوەی نرخەكان و كەمكردنەوەی تەمەنی خانەنشینی و گرنگیدان بە پرسە ژینگەییەكانیان كرد.
لە هەندێک شوێنی شارەکە خۆپیشاندەران توندوتیژیان ئەنجامدا و هێرشیان کردە سەر هەندێک شوێن، لەنێویاندا بانکەکان، پۆلیس بۆ بڵاوەپێکردنی خەڵک لە هەندێک شوێن سپرای بیبەری بەکارهێناوە.
هەڵاوسان و بەرزبوونەوەی نرخەکان لە فەرەنسا شەپۆلێکی ناڕەزایی لێکەوتەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل