سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو شێخ شه‌هاب سورچی ده‌كات
دوێنێ يه‌كشه‌ممه 2022/10/16 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان موه‌فه‌ق شێخ شه‌هاب سورچى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و شێخ ديفاع سورچى، بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو شێخ شه‌هاب سورچى، پرسه و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى خۆيان و خانه‌واده و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان كرد.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕينى هاوخه‌مى و هاوسۆزى، هيواى خواست په‌روه‌ردگارى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به خۆيان و خانه‌واده و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت.
لاى خۆيانه‌وه ئه‌وانيش به ناوى خۆيان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌يانه‌وه، بۆ په‌يوه‌ندى و هاوبه‌شى له خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا، سوپاس و پێزانينيان بۆ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ده‌ربڕى.