لەهێرشێكدا بۆ سەر ناوچەی مەشقی سەربازی لە ڕووسیا؛  11 کوژراوی لێ كەوتەوە

لەهێرشێكدا بۆ سەر ناوچەی مەشقی سەربازی لە ڕووسیا؛  11 کوژراوی لێ كەوتەوە

 

 

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێكدا بۆ سەر ناوچەی مەشقی سەربازی لە ناوچەی بێلگۆرۆد ١١ کەس کوژراون.

لەم بەیاننامەیەدا، ئاماژە بەوە کراوە كە دووهاووڵاتی هاوبەندیی دەوڵەتە سەربەخۆكان بە بەکارهێنانی چەکی ئاگرین هێرشێکی تیرۆریستییان لە دامەزراوەیەکی مەشقی سەربازی لە ناوچەی بێلگۆرۆد ئەنجامداوە، لە ئەنجامدا ١١ کەس کوژراون و ١٥ کەسی دیکەش برینداربوون".

ئاماژە بەوەش كراوە، كە ئەم دووكەسەی ئەم هێرشەیان ئەنجامداوە لەو شەڕەدا کوژراون.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top