پێگەی ژینگە لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان
هەر لە سەرەتای پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە، ڕێزدار سەرۆكی حكومەت لە كارنامەكەیدا بەم وتە گرنگە ئاماژەی بۆ پێگەی ژینگە كرد: «ژینگەی كوردستان گەورەترین سەرمایەی هەرێمە»، بەم وتەیەش هەموومانی پابەند كرد بۆ برەودان بە ژینگە ڕۆشنبیری و كەمكردنەوەی مەترسییە ژینگەییەكان. دەستەی ژینگەی هەرێمی كوردستانیش وێڕای دەرهاویشتەكانی دوای كۆڕۆنا و قەیرانی دارایی و هەندێك كەلێنی یاسایی و ڕۆتینی كارگێڕیی كە بوونە ئاستەنگی سەر ڕێگەی كارەكانی، توانیویەتی لە ماوەی ڕابردوودا لە پاڵ ئەركە چاودێرییەكەی و ڕێگرتن لە زۆرێك لە پڕۆژە ناژینگەییەكان و ئەنجامدانی بەدواداچوون بۆ زۆرێك لە پڕۆژە ئەنجامدراوەكاندا، بە پێی توانا زۆر كاری دیكەی ئەنجام داوە لە بوارە جیاجیاكاندا وەك:
یەكەم: لە بواری یاساییدا
1- پێداچوونەوە بە هەر دوو یاسای ژمارە (8) ساڵی (2008) و یاسای ژمارە (3)ی ساڵی (2010) بە مەبەستی هەمواركردنەوەیان لە بەرژەوەندیی ژینگەی كوردستاندا.
2- دەرچوواندنی ڕێنمایی تایبەت بە ڕاوكردن.
3- دەرچوواندنی ڕێنمایی تایبەت بە بەخێوكردنی گیانلەبەری كێوی.
4- دەرچوواندنی ڕێنمایی تایبەت بە قەرەبووكردنەوەی زیانە ژینگەییەكان.
5- ڕێنمایی تایبەت بە پاراستنی كواڵێتیی هەوا.
6- ڕێنمایی تایبەت بە مەرجە ژینگەییەكانی سەربڕخانەكان.
7- دەرچوواندنی ڕێنمایی تایبەت بە پۆڵێنكردن و مەرجە ژینگەییەكانی پڕۆژەكان.
8- بەداواداچوون بۆ كەیسە ژینگەییەكان لەدادگاكان لە جۆری سكاڵا، سزا، پێ بژاردن، بەڵێننامە.
دووەم: لە بواری كارگێڕیدا:
1- ئەنجامدانی پڕۆسەی چاكسازیی ئیداری و نەهێشتنی زۆر بواری زیادەڕۆیی لە خەرجییەكان.
2- ئەنجامدانی زۆر ڕێكاری یاسایی بۆ زیادكردنی داهات بۆ حكومەت.
3- كردنەوەی فەرمانگەی ژینگە لە پارێزگای هەڵەبجە.
4- وەرگرتنی ڕەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیران بۆ كردنەوەی فەرمانگەی ژینگە لە زاخۆ.
5- وەرگرتنی ڕەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیران بۆ كردنەوەی فەرمانگەی ژینگە لە سۆران.
6- دابەزاندنی دەسەڵات بۆ فەرمانگەكانی ژینگە بە مەبەستی كەمكردنەوەی ڕۆتین.
7- كردنەوەی (یەكەی یەكسانی جۆری كۆمەڵایەتی) لە دەستەی ژینگە.
8- وەرگرتنی ڕەزامەندیی وەزارەتی دارایی بۆ پەسەندكردنی پەیكەری نوێی دەستەی ژینگە.
سێیەم: لە بواری هونەری و تەكنیكیدا
1- ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنی كاریگەریی ژینگەیی بۆ گشت پڕۆژەكان .
2- بەدواداچوون و پشكنین بۆ پڕۆژەكان بە مەبەستی دڵنیابوون لە جێبەجێكردنی مەرجە ژینگەییەكان.
3- پشكنینی تاقیگەیی وەك: پشكنینی كیمیاویی خاك و ئاو، پشكنینی بەكتریۆلۆجیی ئاو، پشكنینی دیكەی پێویست بەپێی جۆری پڕۆژەكان.
4- سەپاندنی ڕووبەری سەوزایی بۆ پڕۆژەكان، هەروەها سەپاندنی ڕووبەری لە بری سەوزكردن بۆ ئەو پڕۆژانەی كە ڕووبەری سەوزایی تەواویان دابین نەكردووە.
5- قەدەغەكردنی بەكارهێنانی دەبەی پلاستیكیی ئاو و دیاردەی جگەرەكێشان لە نێو بینای دەستە و فەرمانگەكانی ژینگەدا.
6- داواكردن لە ئەنجومەنی وەزیران بۆ گشتاندنی قەدەغەكردنی دەبەی ئاوی پلاستیك لە گشت دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمدا.
7- ئامادەكردنی ڕێبەری ڕێنمایی ژینگەیی بۆ ئامادەكردنی هەڵسەنگاندنی كاریگەریی ژینگەیی.
8- كۆتاییهێنان بە كاری نووسینگە ئەهلییەكانی (ئی ئای ئەی) و گێڕانەوەی ئامادەكردنی ڕاپۆرتی هەڵسەنگاندنی كاریگەریی ژینگەیی بۆ دەستە و فەرمانگەكانی.
9- كاراكردنی پەیڕەوی تایبەت بە پێكهێنانی لێژنەی باڵای پاراستەی سرووشتی لە هەرێمی كوردستان
چوارەم: لە بواری پەیوەندیی لەگەڵ وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێمدا
1- كاراكردنی پەیوەندیی ڕۆژانە بە وەزارەت و دەستە جێبەجێكارەكانەوە بۆ دیاركردن و گەیاندنی ڕاسپاردە و پێشنیازە ژینگەییەكان.
2- بەگەڕخستنەوەی ئەنجومەنی پاراستن و چاككردنی ژینگە و نوێكردنەوەی پەیڕەوی كاركردنی ئەنجومەن و ڕێكخستنەوەی كۆبوونەوەكانی و تەوەری باسەكانی.
3- داواكردن لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ ناردنەوەی مەواد و خۆراكی ماوەبەسەرچوو بۆ وڵاتی لێوەهاتوو، بۆ ئەوەی لەسەر زەوی خۆمان نەسووتێنرێت و نەشخرێتە ژێر خاكی خۆمان.
4- داواكردن لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان بۆ باشتركردنی كواڵێتیی بەنزین و گاز.
5- داواكردن لە وەزارەتی داد بۆ پیكهێنانی دادگای ژینگەیی و دانانی دادوەری ژینگەیی لە دادگاكاندا.
6- داواكردن لە وەزارەتی كارەبا بۆ سوودوەرگرتن لە سەرچاوەی وزە نوێبووەوەكان بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا.
7- داواكردن لە وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ كردنەوەی بەشی ژینگە لە زانكۆكان.
8- هاوكاریكردن لەگەڵ وەزارەتی پلاندانان بۆ دانانی پرسی ژینگە لە دیدگای 2030 دا.
9- هاوكاریكردن لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵ بۆ یەكخستنی زۆرێك لە ڕێنماییەكانمان.
10- هەماهەنگیی لەگەڵ دەستەی وەبەرهێنان بۆ ڕێبەری وەبەرهێنانی سەوز بە سێ زمان.
پێنجەم: لە بواری پەیوەندی لەگەڵ وەزارەتی ژینگەی عێراقدا
1- كاراكرنی پەیوەندیی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بۆ كاركردنی پێكەوەیی لە چوارچێوەی ماددەی (114)ی دەستووری عێراقدا سەبارەت بە دەسەڵاتە هاوبەشەكانی نێوان حكومەتی ئیتیحادی و هەرێمی كوردستان، بۆ هەماهەنگیی لەگەڵ ڕێكخراوەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان و سوودوەرگرتن لەو مافانەی كە دەدرێنە تەواوی عێراق لە پای پابەندبوونی بە ڕێككەوتننامە نێوەدەوڵەتییەكانی تایبەت بە ژینگەوە.
2- بوون بە ئەندام لە گشت ئەو ڕێككەوتننامە نێودەوڵەتییانەی تایبەت بە بوارەكانی ژینگە كە عێراق واژۆی لە سەریان كردووە.
3- ئەنجامدانی وۆڕكشۆپی هاوبەش لە بوارەكانی ژینگە لە بەغداد و هەولێر.
4- پێكەوە ئامادەكردنی ستراتیژیەتی درێژخایەن بۆ ژینگە.
5- هەماهەنگیی لە داڕشتنی سیاسەتی ژینگەیی بەپێی دەستوور.
شەشەم: لە بواری پەیوەندی لەگەڵ كونسوڵخانەی وڵاتاندا
1- داواكردن لە كونسوڵخانەی ژاپۆن بۆ دامەزراندنی پڕۆژەی ڕیسایكلینی ئامێرە ئەلكترۆنییەكان.
2- داواكردن لە كونسوڵخانەی وڵاتی چین بۆ دروستكردنی پاركێكی ژینگەیی.
3- داواكردن لە كونسوڵخانەی ئەمریكا بۆ وەبەرهێنانی ژینگەیی لە هەرێمی كوردستان.
4- ئەنجامدانی پڕۆژەی پێوانەكردنی كوالێتیی هەوا لەلایەن ڕێكخراوی «جی ئای زێد» بە هاوكاریی كونسوڵخانەی ئەڵمانیا.
5- پێداچوونەوە بە یاسا و ڕێنماییە ژینگەییەكاندا لەلایەن ڕێكخراوی «جی ئای زێد» بە هاوكاریی كونسوڵخانەی ئەڵمانیا.
6- هەوڵدان بۆ دابینكردنی پێداویستیی تاقیگەی ژینگەیی لەلایەن كونسوڵخانەی بەریتانیاوە.
7- هەوڵدان بۆ دامەزراندنی پارێزراوی سرووشتی لەلایەن كونسوڵخانەی وڵاتی ئیماراتەوە.
حەوتەم: لە بواری دۆزینەوەی هەلی كار
1- وەرگرتنی ڕەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیران بۆ دامەزراندنی دەرچووانی بەشی زانستەكانی ژینگە لەسەر پڕۆژەكانی كەرتی تایبەت، كە ئێستاش ڕۆژانە دامەزراندیان بەردەوامیی هەیە.
2- هەمواركردنی ڕێنماییەكان بە ئاراستەی دابینكردنی هەلی كار و دۆزینەوەی پیشە سەوزەكان.
هەشتەم: پەیوەندیی زانستی لەگەڵ زانكۆكانی هەرێم
1- واژۆكردنی یاداشتنامەی لێكگەیشتن لەگەڵ بەشی زانستەكانی ژینگەی كۆلێژی زانستی زانكۆی سەڵاحەددین.
2- واژۆكردنی یاداشتنامەی لێكگەیشتن لەگەڵ سەنتەری توێژنەوەی ژینگەیی زانكۆی كوردستان.
3- ئەنجامدانی سیمیناری ژینگەیی لە زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان.
نۆیەم: لە بواری هۆشیاریی ژینگەیی و ڕاگەیاندن
1- هۆشیاركردنەوە و هاندانی هاووڵاتیان بۆ بەشداربوون لە هەڵمەتەكانی پاككردنەوە و نەمان چاندن.
2- بەستنی كۆڕ و سیمینار و وۆڕكشۆپ و بەرنامە و دیداری میدیایی لە تەلەقزیۆن، ڕادیۆ، ڕۆژنامە و گۆڤار و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا.
3- پێشوازیكردن لە خاوەن دەستپێشخەرییە ژینگەییەكان، كۆمپانیاكان، كەسایەتییەكان و زانكۆكان.
4- نووسین و دابەشكردنی 10 هەزار دانە لەك تێبی ڕێبەری ژینگەیی بۆ ناوەندەكانی خوێندن بە هاوكاریی دەزگای ڕوانگە.
5- بەشداربوونی ڕۆژانە لە كەناڵەكانی میدیا و ڕاگەیاندن بۆ پێدانی زانیاری و هۆشیاریی ژینگەیی.
6- كاراكردنی پەیجی دەستەی ژینگە و گەیاندنی زانیاریی ژینگەیی بە زۆرترین كەس.
7- دیاركردنی ڕۆژی ژینگەی هەر پارێزگا و ئیدارەیەكی سەربەخۆ.
8- دیزاینكردنی لۆگۆیەكی نوێ بۆ دەستەی ژینگە كە بە شێوازێكی سادە گوزارشت لە ئاوی خاوێن، خاكی سەوز، ئاسمان و هەوای پاك دەكات.
دەیەم: لە بواری بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی كەش و هەوا
1- بەشداریی شاندی دەستەی ژینگە لە كۆنفڕانسی گلاسكۆ لە بەریتانیا.
2- خۆئامادەكردن بۆ بەشداریكردنی شاندی دەستەی ژینگە لە كۆنفڕانسی (شرم الشیخ) لە وڵاتی میسر بۆ مانگی داهاتوو.
3- بوون بە ئەندام لە 15 لێژنەی نیشتمانیی تایبەت بە بوارەكانی ژینگە لەسەر ئاستی عێراق.
4- هاوكاری و هەماهەنگیی بەردەوام لەگەڵ بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ گەشەپێدان.
5- ئامادەكاری بۆ كۆنفرانسی وەبەرهێنانی ژینگەیی بۆ گونجاندنی پڕۆژەكان لەگەڵ بارودۆخی دوای گۆڕانكاریی ئاو و هەوای جیهان.
داتاو ئامارەكانی كارو چالاكییەكانی دەستەی ژینگە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابوردوودا:
یەكەم: پێدانی ڕەزامەندیی ژینگەیی بە 5226 پڕۆژەی جۆراوجۆر.
دووەم: نەدانی ڕەزامەندیی ژینگەیی بە 71 پڕۆژە لە بەر نەبوونی مەرجی ژینگەیی.
سێیەم: ژمارەی بەدواداچوون و پشكنین بۆ پڕۆژەكان: 9863
چوارەم: پشكنینی تاقیگەیی بۆ نموونە وەرگیراوەكان: 10166 نموونە
پێنجەم: ژمارەی پشكنینە تاقیگەییەكان: 72041 پشكنین.
شەشەم: ژمارەی هەڵمەت و چالاكیی هۆشیاریی ژینگەیی: 4624
حەوتەم: ڕووبەری سەوزكراو بە خاوەن پڕۆژەی پابەند نەبوو: 260 دۆنم.