سعودیە بە بڕی ٤٠٠ ملیۆن دۆلار یارمەتی ئۆکرانیای دا

سعودیە بە بڕی ٤٠٠ ملیۆن دۆلار یارمەتی ئۆکرانیای دا

 

 

سعودیە ڕۆژی شەممە بڕی  ٤٠٠ ملیۆن دۆلاری وەک هاوکاری مرۆیی بۆ کیێڤ ڕاگەیاند، لەلایەکی دیکەوە محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشین جەختی لە هەڵوێستی شانشینی کردەوە کە پشتگیری لە هەر شتێک بکات کە یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی گرژییەکان و ئامادەیی ڕیازی بۆ بەردەوامبوونی هەوڵەکانی نێوەندگیری ڕاگەیاند.

ئەم هاوکارییە لە کاتێکدا پێشکەش کراوە کە سعودیە وەک گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوت لە جیهاندا، بە پشتیوانیکردن لە بڕیارەکەی ئۆپیک+ بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی توڕە کردووە.

هەواڵێكی دیکە سەبارەت بە شەڕی ئۆکرانیا ئەوەیە کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بڕگەیەکی دیکەی هاوکاریی بۆ ئۆکرانیا بە بەهای ٧٢٥ ملیۆن دۆلار ڕاگەیاند، ئەم یارمەتییە بە شێوەی کەرەستە و تەقەمەنی پێشکەش بە ئۆکرانیا دەکرێت.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top