16ی ئۆكتۆبەر رۆژێکی رەش لە مێژوویی گەلی كوردستان

16ی ئۆكتۆبەر رۆژێکی رەش لە مێژوویی گەلی كوردستان

16ی ئۆكتۆبەر یەکێکەلە رۆژە رەش وشوومەكانی مێژوویی گەلی كوردستان،چونکەخیانەتێکی بێ وێنەلەخوێنی شەھیدان وپێشمەرگە وخاکی کوردستان کرا،كە چەند كەسێك لەناو لایەنێكی سیاسی بەئاشکراخیانەتیان لەكوردستان كرد، ئەوەی زیاترلەسەدەیەک بەخوێن وخەبات وفرمێسک بەدەست ھاتبوولەپێناوبەرژەوەندی گیرفانیان بەچەندکات ژمێرێک لەدەست درا،ئامانجیش لەم خیانەتەیە سرینەوە ولەناوبردنی کیانی سیاسی هەرێمی كوردستان بوو .
گەر حیکمەتی سەرۆک مسعودبارزانی وقارەمانیەتی شێرەکورانی پارتی وبارزانی نەبا کوردستان لەرەوشێکی تردادەبوو جگە لە خوای گەورە كەس نەیدەزانی چارەنووسمان چی دەبوو.بەلام لە٢٠ی ئۆکتۆبەرلەپردێ وسحێلا سنوربۆخائین وخاکفرۆشان داندراو،گەمارۆیەكان تێكشکێندران وھاوکێشەکان گۆردران .
بەدلنیایەوەگەرئەم خیانەتەنەبا،زۆرئەستەم بووبەم شێوەیەکەرکوک وناوچەکانی تری کوردستان داگیرکرابان ،یان دووچاری ئەوھەموونەھامەتیانەھاتبان،چونکەریفراندۆم سنوری کوردستانی پاراست ،کەھیچ کەس ولایەنێک ناتوانێت ناسنامەی کوردستانی بوونی ناوچەکان بگۆرێت،بەلام ئۆبالی ھەموونەھامەتیەکانیش لەئەستۆی ئەوانەدایەلەپێناوبەرژەوەندی گیرفانیان کەرکووکیان ھەرزان فرۆش کرد ...

Top