ئیمارات تەواوی زێڕی هەناردەی سودانی کڕی

ئیمارات تەواوی زێڕی هەناردەی سودانی کڕی

 

 

بانکی ناوەندی سودان ڕایگەیاند: کە ئیمارات لە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢دا سەرجەم هەناردەی زێڕی خالسی ئەو وڵاتەی کڕیوە.

ئەم بانکە ئاماژەی بەوە کردووە کە قەبارەی هەناردەی زێڕی سودان گەیشتووەتە ٥٣٢ کیلۆگرام، ئاماژەی بەوەشکردووە، قەبارەی هەناردەی زێڕی ئەمساڵ نزیکەی پێنج کیلۆگرام زیاتر بووە لە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو.

بانكی ناوەندی سودان رایگەیاند: داهاتی زێڕ بۆ نیوەی یەكەمی ساڵی 2022 گەیشتووەتە یەك ملیار و 314 ملیۆن و 962 هەزار دۆلاری ئەمریكی.

بەپێی راگەیەندراوەکانی پێشووی وەزارەتی سودان، یەدەگی زێڕی ئەم وڵاتە دەگاتە نزیکەی هەزار و 550 تۆن.

زێڕ لە سودان لە ڕێگەی کەرتی ناوخۆیی و بە شێوازی خۆماڵی و نەریتی بەرهەم دەهێنرێت.

لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢١دا بانکی ناوەندی ئیمارات ڕایگەیاند، کە ئەم وڵاتە تا ئێستاش خاوەنی زۆرترین بڕی زێڕە لە جیهاندا بە بڕی ٥٥.٢ تۆن.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top