سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە سەركۆماری هەڵبژێردراوی عێراق دەكات

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆك مەسعود بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوە پیرۆزبایی لە د. لەتیف ڕەشید كرد بۆ هەڵبژاردنی وەك سەركۆماری عێراق و وێڕای ڕاگەیاندنی پشتگیریی خۆی، هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەركەكەیدا.
سەرۆك بارزانی هەروەها هیوای ئەوەشی خواست پڕۆسەی سیاسیی عێراق بكەوێتە قۆناغێكی تازە و ئیجابی.