بەهۆی تەقەکردن لە قودس 2 سەربازی ئیسرائیلی بریندار بوون

بەهۆی تەقەکردن لە قودس 2 سەربازی ئیسرائیلی بریندار بوون

 

 

میدیا ناوخۆییەكان بڵاویان کردووەتەوە: كە دوو سەربازی ئیسرائیلی بەهۆی تەقەکردن لە خاڵێکی پشکنین لە کەمپی شەعفات لە باکووری قودس برینداربوون.

دەزگای فریاگوزاری "زەکا" ڕایدەگەیەنێت، كە بارودۆخی یەکێک لە بریندارەکان بەرەو باشی دەڕوات و دۆخی ئەوی دیکەشیان زۆر سەختە.

شایەتحاڵەکان باس لەوە دەکەن کە گەنجێکی نەناسراو تەقەی لە خاڵێکی پشکنین لە کەمپی شەعفات کردووە و هەڵاتووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top