ڕاگەیەندراوێک لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە

ڕاگەیەندراوێک لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە

 

ئەمڕۆ هەینی 7ی تشرینی یەکەمی 2022، کاتژمێر 12:20ی پاشنیوەڕۆ، لە گەڕەکی سەربەستیی شاری هەولێر لە کردەوەیەکی تیرۆریستیدا ئەفسەرێکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاریی سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە ناوی هاوکار عەبدوڵڵا ڕەسووڵ، کە لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی ناکۆکی و ململانێیەکانی ناو دەزگای زانیاری ئەرکەکەی خۆی گواستبوویەوە بۆ شاری هەولێر، لە ڕێگەی دوو بۆمبی لکێندراو بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە کرایە ئامانج و بەداخەوە شەهید بوو، هاوکات چوار سەرنشین کە لە هاوسەرەکەی و دوو منداڵی و خوشکێکی پێک هاتبوون، بریندار بوون.

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان زۆر بە توندی ئەم کردەوە تیرۆریستییە ترسنۆکانەیە سەرکۆنە دەکات و، لێکۆڵینەوەکانیان لەو بارەوە دەست پێ کردووە و بکەرانی ئەم کردەوە تیرۆریستییە بە سزای یاسایی خۆیان دەگەن.

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
7ی تشرینی یەکەمی 2022

Top