رێژەی قوربانیی مرۆڤ بە دەست گیاندارانەوە

رێژەی قوربانیی مرۆڤ بە دەست گیاندارانەوە

هەمیشە گوێبیستی ئەوە دەبین كە مرۆڤەكان راوی گیانداران دەكەن و تەنانەت هەندێك لە گیانداران بەرەو قڕبوون دەڕۆن، بەڵام ئەمەی كە لێرەدا دەبینرێت، رێژەی ساڵانەی قوربانیی مرۆڤە بەدەست ئاژەڵەكانەوە.

لەلایەن قرشەكانەوە شەش كەس، گورگەكان نزیكەی 10 كەس، شێرەكان نزیكەی زیاتر لە 22 كەس، فیلەكان نزیكەی 500 كەس، ئەسپی ئاوی و كەركەدەن نزیكەی 500 كەس، كرمی شریتی نزیكەی 700 كەس، تیمساحەكان نزیكەی 1000 كەس، سووڕی ژیانی كرمەكان نزیكەی 4500 كەس، مێشی تیسی تیسی نزیكەی 10000 كەس، مێرووی پیاو كوژ نزیكەی 12000 كەس، هێلكە شەیتانۆكەی (قاقلە جنۆكەی) ی ئاوی زیاتر لە 20000 كەس، سەگەكان نزیكەی 35000 كەس، مارەكان نزیكەی 100000 كەس، مێشوولە نزیكەی 750،000 كەس. بەڵام قوربانیی مرۆڤ بەدەستی مرۆڤ نزیكەی 437،000 كەسە لە ساڵێكدا.

 

 

 

Top