پاکێجی نوێی یارمەتییەکانی بانکی نێودەوڵەتی بە بڕی ٥٣٠ ملیۆن دۆلار بۆ ئۆکرانیا
بانکی نێودەوڵەتی بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند، کە پاکێجێکی نوێ بە بڕی ٥٣٠ ملیۆن دۆلار بۆ یارمەتیدانی ئۆکرانیا دابین دەکات؛ ئەم یارمەتییە بە گەرەنتیی قەرز پشتگیری دەکرێت کە لەلایەن بەریتانیا (٥٠٠ ملیۆن دۆلار) و دانیمارک (٣٠ ملیۆن دۆلار) پێشکەش دەکرێت.
لەم بەیاننامەیەدا جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە: ئامانج لەم هاوکارییە پشتیوانیکردنە لە دابینکردنی خزمەتگوزارییە گشتییە سەرەتاییەکانی وەک تەندروستی و پەروەردە.
هەروەها لەم بەیاننامەیەدا ئاماژە بەوە کراوە، کە بانکی نێودەوڵەتی تا ئێستا نزیکەی ١٣ ملیار دۆلاری وەک هاوکاری فریاگوزاریی بەپەلە بۆ ئۆکرانیا دابین کردووە.
گوڵان: سەردار خەلیل