شاری سێ رووبار

شاری سێ رووبار

شاری (پاساو) لە وڵاتی ئەڵمانیا زیاتر لە رووبارێكی پێدا تێپەڕ دەبێت، كە دەكەوێتە دووری (2000) كیلۆمەتر لە رووباری دانووب، سەرەڕای بچووكیی رووبەكەی، كەچی سێ رووبار لە نێو ئەو شارەدا هەن، یەكێك لەو رووبارانە سەرچاوەی ئاوی رووباری دانووبە و بەشێكی روو لەو شارە دەكات، رووبارێكی دیكەش بە ناوی (سانت)، ئەویش بەشێكی ئاوەكەی بەنێو ئەو شارەدا دەڕوات و لقێكی رووباری راینیش هەر بە نێو ئەو شارەدا تێدەپەڕێت، لە كۆتایی شارەكە هەر سێ رووبارەكە دەبینرێن دواتریش دەبنە رووبارێكی گەورە، ئەو شارە لەلایەن ئەندازیارێكی ئیتاڵی بە ناوی (كارلۆ لۆراگۆ) نەخشەی بنیاتنانی بۆ دانراوە، هەر لە نێو شاری پاساودا، شارۆچكەیەكی دیكەش بە ناوی (ئەلموت) هەیە، كە لایەكی بەرەو وڵاتی نەمسایە، نەمساش یەكێكە لە خۆشترین وڵاتەكانی جیهان، بەمەش جگە لەوەی سێ رووباری پێدا تێپەڕ دەبێت، بووەتە شوێنێكی خۆشیش بۆ گەشتیاران و خەڵكی ئەو شارە.

Top