خشڵ و جلوبەرگەكانی شاژن داوا كراون

خشڵ و جلوبەرگەكانی شاژن داوا كراون

دوای كۆچی دوایی شاژنی بەریتانیا ئەلیزابیتی دووەم، هێندەی چاویان لە میراتە، هێندە باسی ژیانی ناكرێت، سەیرتر لەوەش باس لە میراتە خشڵ و جلوبەرگەكانی دەكرێت، شاژن حەزی بە جلوبەرگی جۆراوجۆر بوو، تەنانەت لە تەمەنی دوای 90 ساڵیشدا جلی ماركە و رەنگاوڕەنگی دەپۆشی، هەروەها حەزی بە خشڵەكان بوو، هەمیشە لە هەموو شوێنێك خشڵی جۆراوجۆری دەپۆشی، بە پێچەوانەی دایكە شاژنی خۆی كە (ماری) بوو، ئەو خولیای بۆ خشڵەكان نەبوو، لە ئێستاوە دیزاینەری جلوبەرگی بەریتانی (نۆرمان هارتنێل) چاوی بڕیوەتەوە جلوبەرگ و كەرەستە و خشڵەكانی شاژن، ئامادەیە بە هەر جۆرێك بێت بە دەستی بهێنێت، شاژن لە تەمەنی 96 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد و میراتێكی زۆری لە دوای خۆی جێهێشت، ئەوەی جێگەی سەرنجە كە شاژن بەژنی كورت بوو، زۆربەی كراسەكانی كورتن، واتە نمایشكاران و شاجوانان ناتوانن بیپۆشن، بۆیە پێویستە لەلایەن دیزاینەرانەوە چاك بكرێت تا درێژتر بێت.

Top